شێخ بەهادین شێخ مستەفا شێخ نجیب قەرەداغی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏١٣:١١، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
(جیاوازی) →پیاچوونەوەی کۆنتر | پێداچوونەوەی ئێستا (جیاوازی) | پێداچوونەوەی نوێتر← (جیاوازی)
Jump to navigation Jump to search
140832.jpg

لە بنەماڵەیەکی ئاینی و زانست پەروەر، لە ساڵی 1932دا، لە ناوچەی قەرەداغ هاتۆتە دنیاوە.

لە ساڵی 1952' بەشداری کارای کردووە، لەچالاکی سیاسی، ناو بزووتنەوەی پێشکەوتوخوازدا.

لە ساڵی 1955 بۆتە مامۆستا، لە بواری پەروەردە و فێرکردنی قۆناغی سەرەتایدا.

لەسەرەتایی ساڵانی شەستەکاندا، بەشداریکردوە لە شۆڕشی ئەیلولدا.

لە ساڵی 1963- 1970، وەک کادری سیاسی، سەربە باڵی مەکتەبی سیاسی شۆڕش کاریکردووە، واتا تا کاتی لێکپچران و جیابونەوەی شۆڕشی ئەوسەردەمە هەر سەر بە هەمان باڵ بەشداری چالاکانەی کردووە.

ساڵی 1976 پەیوەندی بە ڕیکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە کردووە.

لە ساڵی 1982، لیپرسراویتی پۆلی ڕێکخستنی شەهید ئاسۆی دەلاکی پێ دەسپێرن، لەم بەرپرسیارێتییەدا، زۆرترین کات و توانایی خۆی تەرخان کردبوو بۆ شۆرش.

لە ساڵی 1985 دا، بەشێکی زۆر چالاکییەکانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کەرتی ڕێکخستنی شەهید مەلاعەلی گرتە دەست.

لە 26-03-1986 دا، لە گۆندی باخانی سەربەناوچەی قەرەداغ، لە کارەساتێکی دڵتەزێندا شەهیدکرا.

کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و خاکی و دڵسۆز بوو.

هاوڕێ دۆست و بە تەنگەوە هاتوبوو بۆ ناو کێشە کۆمەڵایەتیەکانی ناو هاوڕێیان و خزمانی مەردۆخی و قەرەداغ.

لە هاوڕێ ناسراو نزیکەکانی ناوخزمانی بریتیبوون لە (مامۆستا شێخ حسن، مامۆستا شێخ عبدول، کاک شێخ کمالی خەیات و شێخ حسب قەرەداغی و چەندینی تر...).

تاکاتی شەهیدبونیشی لە سەر ئاستی پەروەردەو فیرکردن، مامۆستابووە لە قوتابخانەی سەرشەقامی سەرەتایی.