دەستنووسێکی دڵشاد مەریوانی ساڵی 1984
پێشه‌كی هۆنراوه وه‌رگێڕاوه‌كانی دڵشاد مه‌ریوانی1947-1989، به خامه‌ی خۆی.
سهرهتــــــــــــــا
جگه له خولیای ئه‌ده‌بی فۆكلۆری كوردی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانمه‌وه ئه‌و جهووه خێزانی یه‌ی تیای دا په‌روه‌رده بووم و ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری میللی له‌لا شیرین كردم؛ ساڵانی بوونم له زانستگای به‌غدا فۆكلۆر و ئه‌ده‌بی میللی عێراقیشم له‌لا شیرین بوو. هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆ كه زانستگام ته‌واو كرد بۆ ماوه‌ی پتر له ساڵێك كه‌وتمه گه‌شت به باشووری عێراق دا به تایبه‌تی ناوچه‌ی زۆنگاوه‌كان و شاری به‌سره و ده‌ورووبه‌ری. گه‌لێكم شیعری گۆرانی فۆكلۆری عه‌ره‌بی و ئهبووزی یه وشیعری میللی كۆكرده‌وه كه به‌داخه‌وه ئێستا كه‌میانم له‌ژێر ده‌ست دا ماوه.
ئه‌و خولیایه شاره‌زای كردم له دیالێكته هه‌مه جۆره‌كانی زمانی عه‌ره‌بی له‌ناو عێراق دا. وه‌ك خۆیان لێی حاڵی بووم و وه‌ك خۆیان پێی ده‌دووام. به تایبه‌تی دیالێكتی به‌غدادیی و ده‌وروبه‌ری به‌سره كه زۆر زۆر نزیكه له دیالێكتی (كوێت)ـه‌وه. شیعره‌كانی كه‌ڵه شاعیری میللی عه‌ره‌ب موزه‌فه‌ر نه‌واب و دوای ئه‌و عوریان سه‌ید خه‌ڵه‌ف كارێكی زۆریان تێ كردم. هه‌ر ئه‌وه‌ش هانیان دام كه خۆبكهمه دۆستیان و گه‌ر دوور به دووریش بووه په‌یوه‌ندی و هاوڕێ یه‌تیمان له نێوان دا هه‌بێ. پاشان له شاری به‌سره خهزێنهیێكی شیعری میللی و فۆلكلۆریم ده‌ست كه‌وت. ئه‌م خه‌زێنه‌یه كابرایه‌ك بوو به ناوی (ئه‌بو ته‌ها) ناوه ئه‌سڵی ییه‌كه‌ی له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك ناڵێم، یه‌كێك له‌وانه ئه‌وه‌یه كه فه‌رمانده‌ی هه‌ر هه‌موو قاچاخچی یه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه بوو. هه‌ر قاچاخچی یێك شمه‌ك یان نه‌فه‌ری له‌نێوان به‌سره و كوێت دا بهێنایه و ببردایه و پرسی به‌م نه‌كردایه و باجی خۆی نه‌دایه، ئه‌م زۆر زۆر ووریاتر له گومرگ و ئهنتهرپۆڵی (نێو)ده‌وڵه‌تیش له هه‌نگاوی یه‌كه‌م دا ده‌یگرت و له بری ده‌وڵه‌ت گومرگی ده‌كرد. ئه‌مه‌ی باسی ده‌كه‌م هی ساڵی 1973ـیه. چونكه ئه‌م ساڵ 1984 هه‌واڵیم بیست كه سامانهكی بۆ خۆی پێكه‌وه ناوه و وازی له‌وكاره هێناوه. ئه‌وسا باوه‌ڕی به سامان كۆكردنه‌وه نه‌بوو. به‌لایه‌وه گرنگ نه‌بوو كه‌سێك شه‌ش دێڕ شیعری میللی یان فۆلكلۆری دڵداری بۆ بخوێنێته‌وه و شه‌ش هه‌زار دیناری عێراقی بداتێ.
خۆی-وه‌ك وتم- خه‌زێنه‌ی ئه‌و بابه‌تانه بوو. خانمێكی كاولی زۆر ده‌نگ خۆش و له‌م خه‌زێنه تریش له نزیك شاری به‌سره خۆیی و تیره‌كه‌ی لایان دابوو؛ به ناوی (كهلثم) هاوڕێی گیانی به گیانی بوو. شووڵ ڕاكێشان نی یه گه‌ر بڵێم (ئه‌بو ته‌ها) له‌به‌ر ئه‌م خانمه هه‌موو تیره‌كه‌ی به‌خێو ده‌كرد. هه‌ندێك جار شه‌وان ده‌چووینه كۆڕی سه‌ما و گۆرانی یانه‌وه. ئێستایش ده‌نگی به‌سۆز و خه‌مناكی له گوێم دا ده‌زرنگێته‌وه كه به مه‌قام ده‌یچریكاند:
دورت ماخلیت كل من مشی ویای
نص الطریج و گال حد هذا ممشای
اهمداها الروح اهمداها
یمشی وری الیمشون چانو وراها
زۆر گه‌ڕام و هاوڕێم زۆر بوون
به‌ڵام هه‌رچیم له‌گه‌ڵ دا بوون
جێ یان هێشتم له نیوه‌ی ڕێ
ده‌یان ووت تا ئێره و به‌س بێ
ئاخ له‌م گیانه پڕ له داخه‌م
دڵ پڕ له خوێن و په‌ڵاس گرتووهم
تۆیش لێ كه‌وتوویت، له دوای ئه‌وانه‌وه ده‌ڕۆیت
كه جاران له دووی تۆ بوون
ئه‌و ڕۆژگارانه له باشووری عێراق دا گه‌لێك زیندوو، پاراو بوون. برایانم و هاوڕێ یانم سه‌ریان كرده سه‌رم كه من ئه‌و دیالێكته ده‌زانم و خولیاكهشم ئه‌ده‌بی فۆلكلۆری و میللی یه بۆچی هه‌ندێك شیعری باش نه‌كه‌م به كوردی؟ پێشنیاره‌كه‌یان چووه دڵمه‌وه. بڕیارم دا ئه‌م كاره به ئه‌نجام بگه‌یه‌نم. به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ر زۆر ده‌نووكی له‌سه‌رم بوو، نه‌ی هێشت سارد ببمه‌وه (ڕێبوار)ـی برام بوو. گه‌رچی به‌داخه‌وه گه‌لێكی ئه‌و شیعرانه‌م فه‌وتاون و بزر بوون. چونكه پاش گۆڕینی هه‌ر به پارچه كاغه‌زه‌كه‌وه بێ ئه‌وه‌ی وێنه‌ی لای خۆم هه‌بێ ده‌م دا به هاوڕێ یانم و ده‌یان برد. زۆربه‌یان بۆیان نه ده‌هێنامه‌وه هه‌روه‌ها منیش بیرم ده‌چووه‌وه داوایان لێ بكه‌م.
به هه‌رجا؛ وا جارێ ئه‌م سێ پارچه‌یه‌م له‌به‌ر ده‌ستایه. – به‌دوای ئه‌وه‌ی شیعری پاكانه وا چووه دڵی جه‌ماوه‌ره‌وه - هان درام به چاپیان بگه‌یێنم، به‌ڵكه له ڕۆژگاری داهاتوودا بتوانم وێنه‌ی هه‌ندێكی تریانم ده‌ست بكه‌وێته‌وه وپێشكه‌ش به خوێنده‌وارانی خۆشه‌ویستی بكه‌م. هه‌ر وه‌ك هیوادارم ئه‌م سێ نموونه‌یه‌یان به دڵ بێ. دڵشاد مه‌ریوانی ئایاری1984
تێبینی من: ئه‌من مهتنهكهم وه‌ك خۆی گواستۆته‌وه. له هه‌ندێ جادا چه‌ند جارێ مه‌ریوانی خۆی به ده‌ستی خۆی ئاڵوگۆڕی به وشه و ڕسته كردوه ....تاد. ده‌بێ گشت ئه‌مانه ساخبكرێنهوه و بشهێنرێته سه‌ر ڕێنووسی ئه‌وڕۆ. ژماره‌ی ئاینده ده‌رباره‌ی ده‌ستنووسه فه‌وتاوه‌كانی دڵشاد مه‌ریوانی ده‌نووسم.