شەیدا قەوامی
شەیدا قەوامی لە شاری سنە و لە بنەماڵەیەکی هونەردۆست لە دایکبوو.
هەر لە سەرەتای منداڵیەوە حەزی لە هونەر بە تایبەت شانۆگەری و مۆسیقا بوو.
لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا مەقامەکانی ئاوازی ئێرانی بەنهێنی فێربووە.
بەڵام لەبەر قەدەغەی گۆرانی وتن بۆ ژنان و گوشارەکانی کۆمەڵگا بەناچار دەستی لێ هەڵگرتووە.
لە ٢٠١٣دا بۆ درێژەدان بە هونەرەکەی و لەبەر ئەوەی چالاکوانی مافی ژنان بوو بەناچار ئێرانی بەجێ هێشت و ڕووی لە تورکیا کرد.
لەوێدا دیسان دەستی کردەو بە هونەر و یەکەمین گورانی خۆی بە ناوی "شیرینم" لەگەڵ کاک ناسر ڕەزازی گورانی بێژی کورد تۆمار کردوە، و ئەم گورانیەی پێشکەش کرد بە هەموو ئەو ژنانەی لە ئێراندا زیندانین و یا ئیعدام کراون.
لە ٢٠١٤دا چۆتە ئاڵمانیا و تا ئەمڕۆ لەسەر کاری هونەری بەردوامە و هەندێ کۆنسرتی لە وڵاتانی ئەوروپا و باشوری کوردستان پێشکەش بە خەڵکی کورد کردووە.