داڕێژە:Shasham
کارینا ئۆسێیان من کارینا ئۆسێیانم لەخێڵی سیپکا، هۆزی ئیسێدیزا.
بنەماڵەی من، بنەماڵەی سیلۆی مەم، لە گوندی چنگوکوی قرسێوە لە گوندی هێکۆ (تەلین) هاتنە ئەرمینیا. باوکم تۆرین سیلۆیە، دایکم حەدیریان کولیکە لە عەشیرەتی ڕۆژکانییە، خەڵکی ئەکبەران گوندی پۆشتە، بنەماڵەی دایکم ڕوویان لە جۆرجیا کردووە.
من لە شاری گومیرەی (لێنینکان) لە 19/09/1982 لە دایکبووم. دوای چەند ساڵێک ماڵی باوکم ڕوویان کردە ڕووسیا و لە شاری یارۆسلاڤل نیشتەجێ بوون.
ژیانم لە نامۆبوون و کۆچکردندا بەسەر بردووە.
من هەر لە منداڵییەوە قەدری شیعرم گرتووە و زۆرم خۆشدەوێت. بە یارمەتی دایک و باوکم فێری خوێندنەوەی شیعر بووم. لە ماڵی من هەمیشە بە زمانی کوردی قسەمان کردووە.
دوای هاتنم بۆ ئەوروپا، و دەرەوەی وڵات، زۆر حەزم لە خوێندنەوە و قسەکردن لەسەر نەتەوەکەم بوو.
دوای فەرمانە، کۆمەڵکوژی شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ لە دەرەوەی ئەوروپا، بەخۆم بڕیارم داوە، لەسەر دیواری دڵم نووسیومە.
ئێستا لە شاری لیۆنی فەرەنسا دەژیم. من درێژەم بە خوێندن داوە، لە زانکۆی پزیشکی. ئێستا من وەک پەرستار لە کلینیکی ئۆنکۆلۆژی کاردەکەم، هەروەها بەردەوامم لە خوێندن.
ئامانجم ئەوەیە ببمە پزیشکی تیشک. هەروەها لە نەخۆشخانە و هەندێک جاریش لە دادگا کاری وەرگێڕان دەکەم. من دایکی ٢ منداڵم.