كورد كۆلێكت
پێداچوونەوی ٢٠:١٦، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان)
كورد كۆلێكت
پرۆژەیەکی ئەلەکترۆنی خۆبەخشانەی سەربەخۆیە. ئامانج لێی، کۆکردنەوە و ڕێکخستن و پۆلێنکردنی زانیارییەکان و گەیشتنیانە بە خوێنەر و بینەر و بیسەر.
لە قۆناغی یەکەمدا، کار بۆ کۆکردنەوەی زانیاررییەکان دەکات و لە قۆناغەکانی دواتردا، پۆلێنکردن و دواتریش ئامادەکردنیان بۆ بەرهەمهێنانەوەیان دەکاتە بەرنامەی خۆی.
بەپێی پەسەندکراوی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردی ئەنجومەنی کۆڕی زانیاری، هەوڵ دەدات نووسینەکان ڕێنووس بکات و هەر ئەم پێڕەوەش لە هاوکارەکانی دەخوازێت.
پشکی زانیارییەکانی ناو بانک، لە سەرچاوەی بڵاوکراوە هەمەجۆرەکانەوە دەهێنێت، هەروەها ئەو خۆبەخشانەی کە خاوەن بەرهەم و دەستخەت و زانیاریی بڵاونەکراوەشن.