داڕێژە:Penjam
كاوه گه‌رمیانی شه‌هیدی قه‌ڵه‌م – كاوه گه‌رمیانی 1979 – 2013
ئامادەکردنی: سەباح عەلی جاف
كاوه ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ، ناسراو به كاوه گه‌رمیانی له ووڵاتی ئێران له شاری ره‌شت له ئاواره‌یی له ساڵی 1979 له دایكبووه ، پاش به ریكردنی ته‌مه‌نیك له ئاواره‌یی دێنه باشوری كوردستان و له شاری کەلار نیشته‌جێ ده‌بن ، كاوه گه‌رمیانی له ته‌مه‌نی پێنج ( 5 ) ساڵی واتا له ساڵی 1984 ده‌خرێته به‌ر خوێندن و چاوه‌كانی به خوێندن و خوێنده‌واری له قوتابخانه‌ی (نیزال )ی پێشتر و ( مرواری ) ئێستا قوناغی سه‌ره‌تای ته‌واو ده‌كات ، له قۆناغه‌كانی خوێندندا تا پۆلی ( دووه‌می ناوه‌ندی ) ده‌بڕێت و پاشتر له‌به‌ر قورسی گوزره‌رانی ژیان ده‌ست له خوێندن هه‌ڵده‌گرێت و روو له كارر و كاسبی ده‌كات له پێناو مانه‌وه له ژیان بۆ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی به‌تایبه‌ت پاش ئه‌وه‌ی كه باوكی كۆچی دوای ده‌كات ، به‌مه‌یش قورسای خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و له‌و پێناوه‌دا روو له چه‌ندین كار و كاسبی قورس ده‌كات و ژیانی به هه‌ژاری ده‌گوزه‌رێنێت .
له‌و ده‌مه‌ی كه بارودۆخی ئابوری و سیاسی كوردستان له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا رووی له خراپی كردبوو ، ئه‌مه‌یش وای له زۆرێك له هاوڵاتیان به تایبه‌ت گه‌نجان كرد كه روو له هه‌نده‌ران بكه‌ن له پێناو ژیانێكی باشتر و به‌و شێوه‌یش كاوه گه‌رمیانی بۆ چه‌ندین جار رێگه‌ی هات و نه‌هاتی هه‌نده‌ران تاقی كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ژیانی كولله مه‌رگی كوردستان رزگاری ببێت ، به‌ڵام له هه‌موو جاره‌كاندا سنورداش ده‌كرێته‌وه و نه‌یتوانیه‌وه به‌و ئاواته‌ی بگات و هه‌موو جاره‌كان دیته‌وه نیو خانوه قوڕێنه‌كه‌ی و ژیانه هه‌ژارانه‌كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه .