بەکر عەلی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Ba01.jpg


لە 19-06-1968 لەشاری سلێمانی

Ba02.jpg
لەگەرەکی کانێسکان لەدایک بووە، لە سالی 1989 دووبرای ئەبوبەکر عەلی لەبەر ئەوەی سەر بە ی ن ک دەبن لە زیندانی ئەبوغرێب لەسیدارە دەدرێن هەر لەسەر یەکێتی هەموو ئەندامانی خێزانەکەی بۆ باشوری عێراق دوور دەخرێنەوە پێش راپەرین دووجار دەگیرێت هەلسووراوێکی چالاکی یەکیتی بێکاران بوو. ساڵی 1993 کۆشیعریکی 34 لاپەریی بەناوی. ئەو شەوانەی لە پرچەکانت رەشترن.. بلاو دەکاتەوە سەرنوسەری گۆڤاری خاک و خۆل بوو پێم وابێت تەنیا یەک ژمارەی لێ دەرچوو لەبەر چەند هۆکارێک نەیتوانی دیژە بە گۆڤارەکە بدات. لە 16-08-1994 لە ئاسایشی سلێمانی دەگیرێت و شەش رۆژ زیندانی دەبێت.

نووسەر و هۆزانەوان، لە خۆپیشاندانێکی بەردەم پارێزگای سلێمانیدا لە 01-09-1994 لەلایەن هێزەکانی شاری سلێمانییەوە تیرۆرکرا، بەپێی هەندێک سەرچاوە، ئەوەی کە نێوبراوی تێرۆر کرد ناوی جەلالی عەلی بزن بوو ولە جەنگی ناوخۆدا کوژرا.


تیرۆرکردنی لە یەکی ئەیلوولی 1994 دا لە شەقامی بێسارانی کە دەکەوێتە نیوان باخی گشتی و یانەی فەرمانبەرانەوە، تیرۆر دەکرێت دوو ساڵ بەسەر مەرگی بەکر عەلی تێناپەرێت دایکیشی سوێی دەبیتەوە و کۆچی دوایی دەکات.

0017.jpg