حەمامی موفتی
پێداچوونەوی ٢٣:٣٩، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
حەمامی موفتی یەکێکە لەو گەرماوە دەگمەنانەی تائێستاش ژنان بۆی دەچن، مێژوویەکی کۆنی هەیەو دەکەوێتە گەڕەکی سابونکەران، لەلایەن بنەماڵەی بابانەکانەوە لە ساڵی ١٧٨٨ بنیاتنراوە.
دیوارەکانیشی بە بەردی مەڵەندی و ناوەوەی حەمامەکەش هەمووی لە قسڵ و قوڕ و خشتی سوور دروستکراوە، جگە لە حەمامی موفتی سێ حەمامی کۆنی تر لە سلێمانی هەن ئەوانیش، سورەت، سلێمان و شێخ مارفن.