خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی
پێداچوونەوی ٢٠:٢٩، ١١ی ئایاری ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی شاعیر و عارفی کورد، کە لە تیرە و ھۆزی ئیمامیەکان بووە و لە لای شێخ عەبدولڕەحمانی تاڵەبانی تەریقەتی وەگرتووە و لە ناوچەی ئیمامیدا ژیاوە، شاعیری ھاودەەم و ھاوچەرخی مەولەی تاوگۆزی بوو و ھەر وەھا لەگەڵ مەولەوی نامەگۆڕینەوە...»ەوە)
خەلیفە کەیخەسرەوی ئیمامی شاعیر و عارفی کورد، کە لە تیرە و ھۆزی ئیمامیەکان بووە و لە لای شێخ عەبدولڕەحمانی تاڵەبانی تەریقەتی وەگرتووە و لە ناوچەی ئیمامیدا ژیاوە، شاعیری ھاودەەم و ھاوچەرخی مەولەی تاوگۆزی بوو و ھەر وەھا لەگەڵ مەولەوی نامەگۆڕینەوە و موشاعیرەیان بوو. شیعری تەڕ و بەتامی زۆری بووە بەڵام ھێچی لێ نەماتەوە.
خەلیفە کەیخەسرەو لە تیرەی ئیمامی و مەولەوی لە تیرەی تاوگۆزی، دو تیرەی ھاوسێ لە دەڤەری ڕووباری لێڵە، زمکان و سیروان بوون، و ھەروەھا خەلیفە لە گەل مەولەوی دۆست و ھاوسێ بوون و بۆ یەک شیعریان وتووە و ھناردووە. مەولەوی لەم پارچەھەڵبستەی خوارەوە وەڵامی نامەیێک خەلیفە کەیخەسرەو دەداتەوە. لە ساڵانی شەستەکاندا، مەلا سەعید زمناکۆیی لە ڕۆژنامەی «ژین»ی کاکەی فەلاح ئەم قەسیدە بڵاو دەکاتەوە. ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەم ئەم ھەڵبەستە:
- خاڵۆی سەردەفتەر، نازک خەیاڵات دیباچەی کتاو، ساحیب کەماڵات
- سەواد نامەی سورمەسات یاوا دڵ وە مێڵ مەی وە دیدە ساوا
- بیناییم وە چەم باز ئاوەردەوە مەردەبیم دیسان ئیحیام کەردەوە
- تەن زەلیل، دڵ دیل، بەدەن عەلیلەن چەمەڕای ڕاگەی ڕای ئیزرائیلەن
- ڕا تاریک و دوور، مەنزڵ خار و سەنگ بێ تۆشە و چرا بێ ڕەفیق دڵتەنگ
- مەر وە بۆی نەفەس خاڵۆی گیانیوە یا بە سۆز پیر «تاڵەبانی» وە
- بویەروون وەرنە ڕای گوزەر تەنگەن قافڵەم تا قام قیامەت لەنگەن