فه‌ریق حه‌مه‌ساڵح حسێن ( فه‌ریقه کوێر)
ئامادەکردنی:زاگرۆس زه‌رده‌شتی[[پەڕگە:فەریقە کوێر.jpg|وێنۆک]
فه‌ریق حەمە ساڵح له دایک و بابێکی هه‌ژار له 21.05.1922 هاتۆته ناو جیهانی نادادیهوه، هه‌ر له منداڵیه‌وه، تێکه‌ڵی چین و توێژه‌کانی کؤمهڵ بووه، له نزیکه‌وه هه‌ستی به ئازار و چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌ژاران کردووه، به تایبه‌ت هه‌ژارانی گوند نیشین، که چۆن له لایه‌ن شێخ و ئاغاکانه‌وه ده‌چه‌وسانه‌وه. ]
ساڵی 1937 باوکی هونەرمەند فه‌ریق، بۆ بژێویی خێزانه‌که‌ی، به خۆی و خێزانه‌وه، رووده‌کاته گوندی (کرپچنه)، به کاری جووتیاری و وه‌رزێریه‌وه و کشتکاریەوە خه‌ریک ده‌بێت، له هه‌مانکاتدا، ده‌روێشیش خولیای سه‌ری ده‌بێت. به‌م جۆره ئه‌م زارۆکه له نزیکه‌وه تێکه‌لآوی ئه‌و ژیانه پڕ ئازاره‌ی باوکی ده‌بێت. ئه‌و ره‌وشه گه‌لێک کاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیان و کارهکتاری فه‌ریق داده‌نێت.
کورته‌یه‌ک له ژیانی فەریقە کوێر.!
له 12.05.1922 له خێزانێكی هه‌ژاری چه‌وساوه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانه له گوندی (تاڤان) سه‌ر به شارۆچکه‌ی (قه‌راخ) له دایک بووه.
سێ برا و دوو خوشکی هه‌یه، دوو زڕبرای تریشی له دایکه‌وه هه‌یه.
ناوبراو خێزاندار بووەو خاوه‌نی کچێک و دوو کوڕه. له شاری سلێمانی له گه‌ڕه‌کی خه‌بات له نزیک ئاماده‌یی سلێمانی کچان ده‌ژیان.
له شاره‌وانی سلێمانی (چاو‌دێر) ده‌بێت، جارێک له شاره‌وانییه‌وه فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێده‌که‌ن که رێگا به ده‌ستگێڕ و ئاره‌بانه ده‌ستییه‌کانی ناو بازاڕ نه‌دات که راوه‌ستن، به‌ڵام فه‌ریق حەمە ساڵح ئه‌و فه‌رمانه ده‌داته دوواوه و ده‌ڵێت:"ناتوانم دڵی خه‌ڵکی زویرکهم."
ساڵی 1967 له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی (ده‌وڵه‌تی کۆلۆنیالیزمی ئێراق) وه به بیانوی ئه‌وه‌ی که به ئامێری بێته‌ل هاوکاری شۆڕش ده‌کات، ده‌گیرێت و ماڵه‌که‌ی ده‌پشکنن و حه‌وشه‌ی ماڵه‌که‌ی هه‌ڵده‌که‌نن، بۆ بێته‌له‌که ده‌گه‌ڕێن، پاشان ره‌وانه‌ی (هه‌یئه‌ی که‌رکوک) ی ده‌که‌ن و بۆ ماوی (شه‌ش) مانگ دهنگوباسی نامێنی و بێسه‌ر و شوێن ده‌کرێت.
پاش ئه‌وه به‌رده‌رێت و چه‌ند جارێکی تریش له‌سه‌ر کوردایه‌تی ده‌گیرێت.
له‌م ساڵانه‌ی دووایشدا ده‌سته‌ڵاتدارانی ده‌وڵه‌تی ئێراقی داگیرکا‌ر کاسیه‌ته‌کانی له تۆمارگه و بازاڕدا یاساخ ده‌که‌ن و ناهێڵن بفرۆشرێن.
ساڵ 1954 بۆ بژێوی ژیانی خیزانه‌که‌ی، له (پردی عه‌لافان) له ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی، چایخانه‌یه‌ک ده‌کاته‌وه و کاری چایچێتی ده‌کات.
له ساڵانی هه‌فتاکاندا، ماستاوی ده‌فرۆشت، یان به خۆی و جه‌زۆ قاوه‌که‌یه‌وه له ناوبازاڕ قاوی ده‌فرۆشت.
خێزانی فەریق حەمە ساڵح خێزانێکی نیشتیمانپه‌روه‌رن، بۆ کوردایه‌تی برایه‌کی به ناوی (جه‌مال) گیانی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌ل و نیشتیمانه‌که‌ی به‌خشیووه.
کوڕێکیفەریق حەمە ساڵح له‌سه‌ر کوردایه‌تی ده‌گیرێت، بریاری له سێداره‌دانی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێڕاقی کۆلۆنیالیزمه‌وه ده‌درێت، به‌ڵام له لێبووردنی گشتیدا ئازاد ده‌کرێت.
وه‌ک ده‌گێڕنه‌وه هونه‌رمه‌ند فه‌ریق زۆر رێزی له هاوڕێیان و دۆست و ناسیاو گرتووه، گه‌لێک ئاره‌زووی له میوانداری و رێزی له میوان گرتووه هونه‌رمەند (کاسێتی ڤیدیۆ) ی هه‌یه، له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له دۆست و هاوڕێیانیدا له شه‌و ئاهه‌نگێکدا تۆمارکراوه. خۆشبه‌ختانه ئه‌و کاسێته‌ی پارێزراوه.
ناوبراو له 18.06.1987 دڵه گه‌وره‌که‌ی به مه‌رگێکی کوتوپڕ له لێدان که‌وت.
له گردی سه‌یوان به باوشی خاکه داگیرکراوکه‌ی بەخاک سپێردرا.[١]
- ↑ سەرچاوە: کوردستان پۆست