مامە ڕیشە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
11947678 .jpg


نەجمەدین شوکور ڕەئوف زەنگەنە ناسراو بە مامە ڕیشە ناوێکی دیار و ناسراو لە ناو کوردانی باشوور و ئێراقدا، بەھۆی ئازایەتی و چاو نەترسی، کە پێشمەرگەیەکی قارەمان و ئازا بووە و خەباتی بۆ ئازادی کوردستان کردووە و لەو پێناوەدا جەنگاوەو گیانی خۆی بەخت کردووە، ئەم ئازایەتی و گیان فیداییەی بوو وایکرد کە بەناوبانگ بێت.

ژیان

Mama-Risha-2022.jpg

ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبانی شارۆچکە چەمچەماڵ لە ناوچەی گەرمیان، لە بنەماڵەیەکی جوتیاری کوردپەروەر و لە ژینگەیەکی پاک و بێگەردی کوردایەتیدا ھاتۆتە دنیاوە، لەبەر ھەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەی خوێندنی بۆنەکراوە.

مامە ریشە.1.jpg

لاوێتی

بەکاریگەری کات و سەردەمی لاوێتی ئەوکاتەی کە سەرەتای شۆڕشەکانی ئازادی گەلان و سەربەخۆیی نەتەوەکان بوو وە شۆڕشی کوردیش گەشتبووە سەقامگیری و بەدەستھینانی ئەو مافانەی کەداوای دەکرد سەرەتای ئاشتی نێوان حکومەتی عێراق و جوڵانەوەی کوردی بوو بەیانی 11ی ئازار دەرچوو بوو، لەھەمان کاتدا گەرمەی جوڵانەوەی شۆڕشی ئازادی خوازی فەڵەستینیەکان بوو، بۆیە ئەم زاتەش وەک لاوەکانی سەردەمی خۆی خولیای شۆڕشگێڕی لە ناخیدا جوڵابوو ھەر ئەمەش بووە پاڵنەری ئەوەی کە پەیوەندی بکات بە ئازادیخوازانی فەڵەستینەوە و لەگەڵیان دا خەبات بکات و بەشداری جەنگی تشرینی یەکەم بکات و وە تێیدا بریندار بووە.

پێشمەرگایەتی

409130.jpg

ساڵی 1978 کە ڕژێم شاڵاوی تەعریب و ڕاگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە ڕاگوێزراوەکان مامە ڕیشەی والێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لە ڕیزی ھەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەنگی داگیرکردن بدات. سەرەتا لەبەر بێ متمانەی و باوەڕ نەبوون پێی لە پێشمەرگایەتی وەرنەگیراوە، ئیتر خۆی بەتەنھا و بە چەکی خۆی گونداوگوند گەڕاوەو پڕوپاگەندەی بۆ پێشمەرگە کردووەو ھەر ئەم ھەڵوێستەش وای لێکردووە کە لە پێشمەرگایەتی وەربگیرێت.

لەبەر ھەژموون و گەورەیی ھێزی چەکدار و ھەڵسانەوەی شۆڕش و پەیڕەوی دروست و کۆبوونەوەی جەماوەر و بەھێزترین ھێزی چەکدار و سنوری ناوچەی ڕیشە وەک لانکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەم ھۆکارانە وەھای کرد ببێتە پێشمەرگەی ئەو پارتە سیاسیە.

ناوبانگ بوون

ڕیشەی قارەمان لە ماوەیەکی کەمدا بە چالاکییە پڕ جەربەزەکانی توانی نەک ھەر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسەلمێنێ، بەڵکو وەک پاڵەوانێکی کەموێنە ناوبانگی دەرکرد، لەو دەشتە کاکی بەکاکییانەی ناوچەکانی (ھەمەوەند و جەباری و قادرکەرەم و دەوروبەری شاری کەرکووکدا)، گورزە بەھێزەکانی مامە ڕیشە لە ھێزی داگیرکەر ھێندە کاریگەر بوون، کە ھەر ناوبردنی ئەو جەنگاوەرە جوامێرەی گەل بەس بوو بۆ زارەترەک کردنی لەشکری دوژمن.

لە ساڵی 1979ەوە ئەم ئازایەتییە دەگمەنەی تێکەڵاوی کاری پێشمەرگانە و پێشخانی شۆڕش کردووە و وەک فەرماندەی کەرتی چواری جەباری تیپی57ی سەگرمە درێژەی بە خەباتی پێشمەرگایەتیدا.

لەگەڵ ھەموو چالاکییەکدا ناوبانگی ئەم شۆڕەسوارە بەرزتر دەبووەوە و خۆشەویستییەکەی لە دڵی میللەتدا زیاتر دەبوو.

ئەو سەردەمەش کە کرایە فەرماندەی کەرتی جەباری، ڕژێم لە ترسی شاڵاوی ئەم ھەڵۆیە ھەموو ھاتوچۆیەکی لە نێوان کەرکووک و بازیاندا قەدەغە کرد و ناوی مامە ڕیشە کەوتە ناو سروود و دروشمە جەماوەرییەکان.

زۆربەی داستانە پڕ سەروەرییەکانی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، ھەر لە شەڕی تەپەعارەبی نەریمان و حەمک تا داستانی ڕزگار کردنی بێتواتە جێپەنجەی مامە ڕیشەی پێوە دیارە، ئەم پێشمەرگە چاونەترسە لە شەڕی پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار کراوە و لەسەر ئەو ھەڵوێست و ناوبانگەش کاربەدەستانی ڕژێم باوکی مامەڕیشە و ئەحمەدی برایان شەھید کردووە.