پانۆڕامای ڕووداوی شه‌هیدبوونی (مامۆستا كۆچه‌ر)
ئامادەکردنی: عوسمان هۆرمزیار
له‌شه‌وی (17 )له‌سه‌ر (18 ) مانگی پێنجی ساڵی 1985 ڕووداوێكی مێژوویی له‌شاری هه‌ولێر ڕوویدا كه تیایا ئامۆزای خۆشه‌ویستم (مامۆستا كۆچه‌ر) له ڕوبهروبونهوهێكی ئه‌فسانه‌یی له‌گه‌ڵ هێزێكی گه‌وره‌ی ئه‌من وجاش پاش شه‌ڕێكی بێ وێنه شه‌هید بوو، له ساڵیادی شه‌هیدبوونی ئه‌و كه‌ڵه پیاوه ئاماژه به‌چه‌ند راستێك ده‌كه‌م بۆ مێژوو
1- ڕۆژی 18 ی 5 ی 1985 به‌یانییه‌كه‌ی كاك مه‌ڕوان مسته‌فا خۆشناو كه پۆلیسی موكافهحه بوو(ئهوكوردێكی ڕه‌سه‌ن ونیشتمان په‌روه‌ربوو) دایكی ئامۆزای باوكم بوو،هاته ماڵمان به‌باوكی گوت خه‌به‌رێكی ناخۆشم پێبه وده‌ڵێن ئه‌مشه‌و مامۆستا كۆچه‌ر له‌گه‌ڕه‌كی كۆماری شه‌هید بوه ، ئه‌و هه‌واڵه هه‌موومانی توشی شۆككرد وبارودۆخی ماڵمان تێكچوو چونكه مامۆستا كۆچه‌ر له‌لای ئێمه ئامۆزا نه‌بوو به‌ڵكو كوڕی گه‌وره‌ی ماڵ بوو و زۆربه‌ی كاته‌كانیش له‌ماڵی ئێمه خۆی ده‌شارده‌وه كاتێ بۆكارێكی نهێنی ده‌هاته‌وه ناوشار .
2- زۆری نه‌برد ئه‌وجاره شه‌هید(خالید حه‌مه‌ده‌مین بنگردی) برای شه‌هید( سه‌فه‌ر بنگردی) هاته ماڵمان وهه‌مان قسه‌ی به‌باوكم گووت ئیدی خه‌ریك بوو هه‌واڵه‌كه به‌ته‌واوی ساغ بێته‌وه وببێ به‌ئه‌مری واقیع .
3-هه‌ر یه‌كسه‌ر پاش هاتنی كاك مه‌ڕوان و مام خالید باوكم خوشكه‌كانمی ڕاسپارد بچن بۆگهڕهكی كۆماری وله شوێنی ڕووداوه‌كه به‌وریایی له ماڵه‌كانی ئه‌و ده‌وربه‌ره بپرسن وبڵێن : برایه‌كمان فیراری عه‌سكه‌رییه وئه‌مشه‌و نه‌هاتۆته‌وه و ده‌ڵێن شه‌و ته‌قه‌یه‌كی زۆر كراوه به‌ڵكوو سه‌ره‌داوێكمان ده‌ستكه‌وێ ،هه‌ردوو خوشكم( بسكان و پیرۆزی ڕه‌حمه‌تی) چونه گه‌ڕه‌كی كۆماری ، سۆراغی ئه‌و ڕووداوه‌یان له‌چه‌ند ژنێك كردبوو به‌لام ته‌نیا زانیبویان پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید كراوه كه‌س نه‌یزانی بوو ناوی چیه.
4- بۆ ئێواره‌كه‌ی باوكم دووباره هه‌ردوو خوشكمی نارد بۆلای (زه‌ینه‌بی مام خاڵۆ)كه له نه‌خۆشخانه‌ی زانیاری یاریده‌ده‌ری پزیشكی بوو و په‌یوه‌ندیێكی توندوتۆڵی پڕ له‌ڕێز وه‌فاو خۆشه‌ویستی هه‌بوو له‌گه‌ڵ خوشكه‌كانم(زه‌ینه‌ب خان یه‌كێك بوو له‌كچه ئازا وقارهمانهكانی ئه‌وێ ڕۆژێ و لهڕێكخستنه نهێنیه‌كان كاری ده‌كرد زۆر چالاك بوو)، خوشكه‌كانم هاتنه‌وه وگوتیان زه‌ینه‌ب ده‌ڵێ یه‌كێك له‌كارمه‌نده‌كانی نه‌خۆشخانه كه دوێنێ شه‌و خهفهربووه و بۆی گێڕاومه‌ته‌وه كه به‌ره‌به‌یان ته‌رمی پێشمه‌رگه‌یه‌كیان هێنا به‌ڵام سه‌ریان داپۆشی بوو ونه‌یانهێشت ڕووخساری ببینین به‌س ئه‌منه‌كان له‌نێوان خۆیان قسه‌یان ده‌كرد وگوێم لێ بوو ئه‌منێك گوتی : مولازم عه‌بدولسه‌لام خۆی نه‌یوێرا بچێته ژووره‌كه وئێمه‌ی ڕه‌وانكرد كه‌چووین له‌سه‌رده‌م كه‌وتبوو كه وهرمانگێڕا بینیمان گوللـه‌یه‌كی له‌سه‌ری خۆی داوه وخۆی كووشتووه ، كه مولازم عه‌بدولسه‌لام هاته ژوورێ وبینی گوتی وه‌ڵڵا حه‌یفه ئه‌و پیاوه ئازایه بمری، ئه‌منێكی تریش گووتی هه‌موو به‌ڵگه‌نامه وكاغهزه نهێنییه‌كانی سووتاندبوو ،ئه‌وه‌ی پێڕانهگهیشتبوو بیسوتێنێ له ناو ده‌می خۆی نابوو وجویی بووی وئێستاش ده‌می پڕكاغهزه و مودیر ئه‌منیش به‌رده‌وام له‌سه‌رخه‌ت بوو وده‌یگووت ده‌مه‌وێ به‌ساغی ده‌سگیری بكه‌ن وبۆمی بهێنن.
5-بۆ ڕۆژی دووه‌م باوكم چووه لای (له‌تیف سلێمان) ئه‌و مفه‌وه‌زی پۆلیس بوو له پۆلیسی (نه‌جده) ئه‌و كات پۆلیسی نه‌جده سجلێكی ڕۆژانه‌یان هه‌بوو هه‌ر ڕووداوێك ڕوویبدابا لای ئه‌وان ده‌نوسرا ئیتر كاك له‌تیف سلێمان (رۆحی شاد له‌ژیان نه‌ماوه)چووه بۆلیسی (نه‌جده) وشهوهكهی هه‌واڵی ته‌واوی بۆ هێناینه‌وه كه‌ئه‌وه‌ی شه‌هید بوه ناوی (ناسیح حهمهدهئهمین قادر)ه وناسراوه بهكۆچهر.
6-بۆ ڕۆژی سێیه‌م باوكم كه‌وته هه‌وڵدان بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی هه‌رچه‌نده زۆركه‌س پێیان گوت (كۆچه‌ر ڕۆیی باتۆش نه‌ڕۆیی وازبێنه )به‌ڵام باوكم وازی نه‌هێنا و گوتی قه‌ت ناهێڵم ته‌رمی كۆچه‌ر به‌غه‌ریبی وبێكهسی له‌لایه‌ن به‌له‌دیه به‌خاك بسپێردرێ ئیدی چوو بۆ لای حاجی حه‌سه‌ن ده‌روێش (به‌زاز) كه هه‌م خزمایه‌تی له‌گه‌ڵمان هه‌بوو و وههم(پلهكافیه)ی خێزانی ئامۆزای باوكم بوو(هه‌ردووكیان له‌ژیان نه‌ماون)، داوای لێ‌كرد یارمه‌تی بدا ئه‌ویش زۆر دڵسۆزانه هاته پێش و پێكه‌وه چونه لای (عومه‌ر حه‌سه‌ن) كه‌سه‌رۆك جاشێكی ناسراوی هه‌ولێر بوو (له‌ژیاندا نه‌ماوه)هه‌رچه‌نده سه‌رۆك جاش بوو به‌ڵام زۆر رێزی له‌بنه‌ماله‌ی ئێمه ده‌گرت ئیتر باوكم وحاجی حه‌سه‌ن داوای یارمه‌تیان لێ‌كرد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی مامۆستا كۆچه‌ر و ئه‌ویش ههلوێستهكهی ئیجابی بوو .
7-بۆ ڕۆژی چواره‌م باوكم ومام حه‌سه‌ن ده‌روێش و عومه‌ر حه‌سه‌ن پێكه‌وه چونه دائیره‌ی ئه‌منی هه‌ولیر، عومه‌ر حه‌سه‌ن له‌وێ بهمدیر ئه‌منی هه‌ولێر ده‌ڵێ ئه‌و پیاوه ناوی حه‌سه‌ن بهزازه وكوڕێكی شه‌هیدی قادسیه‌یه و پیاویكی چاكه وئه‌و پیاوه‌ش (باوكم)هه‌رناوی حه‌سه‌نه وئامۆزای كۆچه‌ره وبۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی هاتوون،مودیر ئه‌من له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ هه‌رچه‌ند كۆچه‌ر دوژمنی ئیمه بووه وچه‌ند ڕه‌فیقی ئێمه‌ی شه‌هید كردوه به‌ڵام قه‌ینا تهرمهكهتان ده‌ده‌مه‌وه به‌س به‌شه‌رت ده‌بێ ئامۆزاكه‌ی (باوكم)ته‌عه‌هود پڕكاته‌وه كه قه‌ره‌باڵغی دروست نه‌بێ وتازیهی بۆ دانه‌نێ و به‌یه‌ك ئۆتۆمبێل بیبا بۆ گۆڕستان ،باوكم رازی ده‌بێ وتهعههودهكه ئیمزا ده‌كا وبهمودیر ئه‌من ده‌ڵێ كه‌ی بێمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌م پێبده‌ن له‌وه‌ڵامدا مودیر ئه‌من ده‌ڵێ بنكه‌یه‌كی ئیستخبارات هه‌یه لای بورجه‌كه به‌یانی ده‌چی مۆڵه‌ته‌كه له‌وێ وه‌رده‌گریه‌وه.
8- ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ باوكم بۆ دڵنیابوون كه ته‌رمه‌كه له سه‌لاجه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه له‌گه‌ڵ دكتۆر حه‌سه‌ن هورمزی(ئه‌و دكتۆره خه‌ڵكی كه‌ركوك بوو وعیادهكهی له جاده‌ی باتا بوو وزۆر دۆستی باوكم بوو) پێكه‌وه ده‌چنه نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری و دكتۆر حه‌سه‌ن ده‌رگای سه‌لاجه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ باوكم ده‌كاته‌وه و باوكیشم سه‌یری هه‌موو ته‌رمه‌كان ده‌كا تا ده‌گاته ته‌رمی (مامۆستا كۆچه‌ر) ئیدی ده‌ڵێ دكتۆر ئه‌وه ئامۆزاكهمه،پاشان كه باوكم هاته‌وه و ته‌رمه‌كه‌ی بینیی بوو ئه‌وه‌نده بێ تاقه‌ت وكزبوو ڕاست لهسهرچاوكهوت. 9-رۆژی پێنجه‌م كه باوكم ویستی بچێته نه‌خۆشحانه ته‌رمه‌كه وه‌رگرێته‌وه كه‌س نه‌یوێرا یارمه‌تی بدا له‌ترسی دائیره‌ی ئه‌من چونكه پێویستی به‌ئۆتۆمبێلێكی پیكاب هه‌بوو تاتهرمهكهی پێ بگوازێته‌وه ، دیاره ئه‌و هه‌واڵه ده‌گاته خۆالیخۆشبوو (حاجی یاسین ئۆرمهبل) ئه‌و كوڕی پلكی باوكم وكهسایهتێكی دیاربوو یه‌كسه‌ر خه‌به‌ری بۆ باوكم نارد وگوتبووی وه‌ره ئۆتۆمبێله‌كه‌ی من ببه‌ن كه پیكاب تویوتا بوو ، 10- باوكم وخاڵم (حاجی عه‌زیز دیبه‌گه‌یی) وكاك شوانی برام چوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه ،پاشان كاك شوانی برام گێڕایه‌وه وگوتی كه‌چووین كاغه‌زی مۆڵه‌ته‌كه له بنكه‌ی ئیستخبارات وه‌رگرینه‌وه باوكم وخاڵم چوونه ژووره‌وه ومنیش له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه دانیشتبووم ، ئه‌و ئه‌منه‌ی كه به‌رپرسی گه‌ڕه‌كی ئازادی بوو به‌ئۆتۆمبێلێكی لادای كه‌سك چاودێری ده‌كردین و كه باوكم وخاڵم هاتنه‌ده‌ر وبه‌ره‌و نه‌خۆشخانه بهڕێكهتین ئه‌و ئه‌منه هه‌ر به‌دوامانه‌وه بوو ، كاتێ گه‌یشتینه نه‌خۆشخانه باوكم وخاڵم چوونه ژووره‌وه و ئه‌منه‌كه‌ش هات ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌پشت ئۆتۆمبێلی ئێمه ڕاگرت و به‌رده‌وام بوو له‌چاودێری كردنمان، هێشتا باوكم وخاڵم نه‌هاتبوونه ده‌ر دوو كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه بهنهقالهیهك ته‌رمه‌كه‌یان هێنا ده‌ره‌وه و ئیدی ته‌رمه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژ بوو لهسهلاجهبوو بهفرگرتبووی و بهنهقالهكهوه نووسابوو، زۆر ماندووبووم تا ته‌رمه‌كه‌م خستهسهرپیكابهكه، هه‌روه‌ها هیچ جلوبه‌رگی له‌به‌رنه‌بوو جگه له شۆرتێكی سپی(كاك شوان ئه‌وكات ته‌مه‌نی 19ساڵ بوو وقوتابی شه‌شی ئاماده‌یی بوو.)
11- بسكان وپیرۆزی خوشكم به‌تانی وكفن و شوشه‌یه‌ك گوڵاویان برد و چوونه ماڵی حاجی مه‌ولود كه ماڵه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مزگه‌وتی سه‌ید حوسێن بوو لهخانووهكانی لای دائیره‌ی كاره‌با ، له‌وێ هه‌ردوو خێزانی حاجی مه‌ولود( پلكه په‌رێ وپلكه گوستان) كفنهكهیان دووری وهه‌ر بۆ مێژووش له‌كاتی دوورینی كفنه‌كه هه‌ردووكیان ده‌ستی خۆیان بڕی، (پلكه په‌رێ ) كچی پلكی باوكم وخوشكی مام عه‌لی حه‌سه‌ن بوو كه كه‌سایه‌تێكی ناسراوی سه‌رده‌می خۆی بوو.
12-پاش نیوه‌ڕۆ بوو كاتێ ته‌رمه‌كه گه‌یشته‌جێ له مزگه‌وتی سه‌ید حوسێن شۆردرا وكفنكرا جگه له‌چه‌ند خزمێكی خۆمان كه ژماره‌یان كه‌م بوو وبهپهنجهی ده‌ست دهژمێردان كه‌سی تر له‌وێ نه‌بوو ،كه ته‌رمه‌كه‌یان خسته سه‌ر پیكابه‌كه خێزان وخوشكه‌كانی مامۆستا كۆچه‌ر بهباوكمیان گووت (كاكه حه‌سه‌ن ئێمه‌ش دێین له‌گه‌ڵت هه‌تا تقهتی ده‌كه‌ن) له‌وه‌ڵامدا باوكم گووتی ناتوانم كه‌س ببه‌م مودیر ئه‌من ئیمزای پێكردووم كه به‌ته‌نیا وبه‌یه‌ك ئۆتۆمبیل ته‌رمه‌كه ببه‌مه گۆڕستان ،ئیدی كه بهڕێكهتن سه‌عدیه خوشكی مامۆستا كۆچه‌ر خۆی بهئۆتۆمبیلهكه وه‌كرد وله‌سه‌ری كۆڵان به‌ربۆوه ئه‌وكات دووگیانیش بوو
13- له گۆرستان ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج بوو خه‌لك هاتبوون وهه‌ندێك له‌ناو ده‌غڵ وهه‌ندێك له ناو گۆڕستان دووربه‌دووری ڕاوه‌ستابوون دیاربوو چاوه‌ریی هاتنی ته‌رمه‌كه‌یان ده‌كرد ولهپێشوازیماندابوون به‌ڵام نهشوێران بێنه پێش .
14- تازیه دانه‌نرا به‌ڵام شه‌وان خزم وناسیاو ودۆست وبراده‌ر له هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كان ده‌هاتنه لای باوكم وسهرهخۆشیان لێده‌كرد، ئه‌وه‌ی له‌بیرم بێ شه‌وێك كۆمه‌ڵه پیاوێك له گه‌ڕه‌كی ڕۆناكی هاتن و (مام ئه‌یوب ته‌یراو)یان له‌گه‌ڵ بوو، مام ئه‌یووب سه‌ره‌خۆشی له‌باوكم كرد وگوتی به‌ڕاستی جێگای شانازییه كه‌سێك به‌ته‌نیا ئه‌و هه‌موو هێزه ڕابگرێ و چه‌ندین سه‌عات شه‌ڕبكا وپاشان ته‌سلیم نه‌بێ وبه‌ده‌ستی خۆی خۆی بكوژێ ، به‌ڕاستی جێگای شانازییه.
15- پاش چه‌ند شه‌وێك (حوسێن ناسر) هاته‌لای باوكم ئه‌و ماڵی له‌گه‌ڕه‌كی ئێمه‌بوو له‌ڕێی ژنخوازییه‌وه خزمایه‌تی له‌گه‌ڵ (عه‌بدوڵڵا شاخی) خائین وخۆفرۆش هه‌بوو، عه‌بدوڵڵا شاخی هاوڕێ ودۆستی مامۆستا كۆچهربوو به‌ڵام خیانه‌تی لێ‌كرد وبردیه ماڵه‌كه‌ی خۆی وپاشان دائیره‌ی ئه‌منی لێ ئاگاداركرده‌وه تا بێن ده‌سگیری بكه‌ن ئیتر ئه‌وه‌ی ڕوویدا ڕوویدا، حوسێن ناسر هاته لای باوكم وپێی گووت ئه‌وه عه‌بدوڵڵا شاخی ده‌ڵێ من ئاگام له‌هیچ نیه وشه‌و چوومه خواردن بێنم كاتێ زانیوومه دائیره‌ی ئه‌من به‌سه‌ر ماڵه‌كه‌یان داداوم و بۆ ئه‌وه‌ی كۆچه‌ر بگرن و ئێستا ده‌مه‌وێ حاجی حه‌سه‌ن ببینم وله‌گه‌ڵی دانیشم و باسه‌كه‌ی لۆ ڕوون كه‌مه‌وه، كه حوسێن ناسر قسه‌كانی كرد باوكم زۆر تووڕه‌بوو وله وه‌ڵامدا بهحوسێن ناسری گووت :خیانه‌تی له كۆچهركرد وبهكوشتنی دا و‌ئێستا ده‌یه‌وێ بێته ماڵم بڕۆ پێی بڵێ نامه‌وێ چاره‌ی ببینم ویه‌ك ڕۆژ له عومرم مابێ ده‌بێ تۆڵه‌ی ئه‌و خیانه‌ته‌ی لێبكرێته‌وه، دایكیشم به‌جواب هات وڕووی له حوسێن ناسر كرد وپێی گووت :تخوا عه‌یب نیه هاتووی پاكانه بۆ ئه‌و خائینه ده‌كه‌ی كه لۆ پاره‌ی براده‌ری خۆی فرۆشت خۆ كۆچه‌ر براده‌ری تۆش بوو له جیاتی خۆت سۆراغی خوێنه‌كه‌ی بكه‌ی هاتووی دیفاع له‌و خائینه ده‌كه‌ی، به‌قسه‌كانی دایكم (حوسێن ناسر) تێكچوو وگۆتی ده‌چم به‌ته‌واوی سۆراغ ده‌كه‌م ودێمه‌وه ،پاشان نه‌هاته‌وه.
16- پاش چه‌ند ڕۆژێك مامۆستا له‌تیف (برای ناوه‌نجی مامۆستا كۆچه‌ر) هه‌واڵه‌كه‌ی زانیبوو ،ئه‌و مامۆستا بوو له‌گوندی سیدكانی پشت دیانا ئیدی له‌گه‌ڵ جهمیلهخانی خێزانی هاتبوونه‌وه ویه‌كسه‌ر هاتنه ماڵی ئیمه وجهمیلهخان ده‌ستی له‌ملی دایكم كرد وهه‌موو به‌كوڵ گریان.
17- پاش دوو ڕۆژی تر باوكم و كاك شاكری كوڕی پلكم ئه‌سمه‌ر(حاكم شاكر) چوون بۆ موسڵ و یوسفی برا بچوكی مامۆستا كۆچه‌ریان هێنایه‌وه(ئه‌وكات یوسف قوتابی كۆلێژی پزیشكی بوو له‌زانكۆی موسڵ) یه‌كسه‌ر هێنایانه ماڵی ئێمه و هه‌واڵه‌كه‌یان پێڕاگه‌یاند.
18- (عه‌بدوڵڵا شاخی) خائین پاشان ماڵه‌كه‌ی گواسته‌وه به‌غدا وهه‌ولێری به‌جێهێشت به‌ڵام باوكم سۆراغی كردبوو كه ئه‌و خۆفرۆشه ئێواران له چایخانه‌كانی چوارده‌وری (باب الشیخ) داده‌نیشێ و خزمێكمان كه له‌نه‌خۆشخانه‌ی ڕه‌شید سه‌رباز بوو باوكم ئه‌وی ڕاسپاردبوو كه بزانێ زۆربه‌ی كات له‌كام چایخانه داده‌نیشێ به‌ڵام چونكه هیچ وێنه‌یه‌كی ئه‌و خائینهمان لانه‌بوو و نه‌مانده‌زانی ڕووخساری چۆنه بۆیه نه‌دۆزرایه‌وه.
19-پاش ڕاپه‌رین مه‌له‌فی چۆنیه‌تی شه‌هیدبوونی مامۆستا كۆچه‌ر له دائیره‌ی ئه‌من كه‌وته ده‌ستی حیزبی شیوعی كه‌چی مهلهفهكهیان شاردهوهوه و نه‌یانهێشت ڕاستی وچۆنیه‌تی ڕووداوه‌كه بزانین وباوكم چه‌ندین جار سه‌ردانی باره‌گای سه‌ركردایه‌تی حیزبی شیوعی كرد له شه‌قڵاوه وداوای مه‌له‌فه‌كه‌ی كرده‌وه كه‌چی ئاماده‌نه‌بوون مه‌له‌فه‌كه ڕاده‌ستی ئێمه بكه‌نه‌وه ، هه‌ربۆ مێژووش حیزبی شیوعی چ دوای شه‌هیدبوونی مامۆستا كۆچه‌ر وچ پاش ڕاپه‌ڕین زۆر خه‌مساردانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسهگرنگهكرد وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆژێك له ڕۆژان كۆچه‌ر هه‌ر پێشمه‌رگه‌ی ئه‌وان نه‌بووبێ، بۆجارێكیش سوراغی خوێنه‌كه‌یان نه‌كرد وته‌نانه‌ت سه‌ركرده‌كانیشیان نه‌یانده‌زانی گۆڕه‌كه‌ی كۆچه‌ر لهكوێێه.
20- كه حكومه‌تی پێشووی عێڕاق ڕووخا وئه‌و ڕۆژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس له كه‌ركوك نه‌ما بۆ ڕۆژی دووه‌م وبهیانییهكهی زوو باوكم یه‌كسه‌ر چووه كه‌ركوك وله‌گه‌ڵ خزمه كهركوكییهكانمان له‌م شاره كه ئه‌وكات زۆربه‌یان پێشمه‌رگه‌ی یه‌كیه‌تی بوون ده‌چێته مه‌ڵبه‌ندی یه‌كیه‌تی وله‌وێ فه‌رمانی ده‌سگیركردن بۆ ئه‌و خائینه ده‌رده‌كه‌ن وپاشان دوو مهفهرهزه له خزمانی كه‌ركوك له‌گه‌ڵ خۆی ده‌با و بۆ ماڵی ئه‌و خائینه ده‌ڕۆن به‌ڵام كه‌ده‌گه‌نه ئه‌وێ دراوسێكانیان ده‌ڵێن چه‌ند كاتژمێرێك پێش ئێستا ماڵیان باركرد وڕۆیشتن(ئه‌و خائینه له ناوه‌ڕاستی نه‌وه‌ته‌كان ماڵی هێنابووه كه‌ركووک).
21- مامۆستا كۆچه‌ر چ كاتێ له‌ژیاندا مابوو و چ دوایی شه‌هیدبوونیشی ته‌نیا یه‌ك خاوه‌نی هه‌بوو ئه‌ویش (حاجی حه‌سه‌ن)بوو، بۆیه دۆسیه‌كه‌ی هه‌رده‌م كراوه‌بوو به‌كۆچی دوایی (حاجی حه‌سه‌ن)یش دۆسیه‌ی مامۆستا كۆچه‌ر بۆ هه‌تاهه‌تایه داخرا به‌ڵام بوو بهڕهمزێكی گه‌وره له‌مێژووی كوردستان به‌گشتی وهه‌ولێر به‌تایبه‌تی وههربهبهرزی و گه‌وره‌یش ده‌مێنێته‌وه .
22- له‌م یاده پڕ ئازاره وبرینه ساڕێژنهبوهدا سه‌ری ڕێزونه‌وازش داده‌نوێنم به‌رامبه‌ر گڵكۆی ئه‌و قاره‌مانه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی وبهشكۆوه چووه ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو ،له‌به‌رامبه‌ریشدا مێژوو به‌شانازییه‌وه باوه‌شی بۆ كرده‌وه و له پڕشنگدارترین لاپه‌ڕه‌كانی خۆی جێی بۆچاكرد
یادی مامۆستا كۆچه‌ر وهه‌موو شه‌هیدانی نیشتمان به‌خێر
نه‌فره‌ت لهخائین وخۆفرۆشان.
(عوسمان هۆرمزیار)2023/5/17