داڕێژە:Penjam
له یادی ره‌ئوف یه‌حیای هونه‌رمه‌ند و شانۆکاردا
له یادی رەئوف یەحیای هونه‌رمه‌ند و شانۆکاردا
“ ژیانی هونەریم هەرخۆشی نەبوو گەلێک ناخۆشی و هیلاکی و دەردەسەری هاتونەتە رێگام، سەرزەنشت و لۆمەو تانوتی هەندێک با لەولاوە بوەستێ ، چونکە لەهەمانکاتدا ڕێزی خەڵکی و خۆشەویستی بینەرانم پێبڕاوە و گەلێک پێی بەختەوەر بووم، هونەر جوانی وهەوڵ وکۆشش وخزمەت و رێنیشاندەرە، هونەرمەندی ڕاستەقینەش ڕابەری گەلەکەی خۆیەتی. “
سته‌مێکەو ئەکرێ ، ئەگەر باس بێتە سەر باسی شانۆی چلەکان و پەنجاکان و حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو باسی هونه‌رمه‌ندی شانۆکار ره‌وف یه‌حیا نه‌کرێت. ئه‌و که له سه‌ره‌تادا و لەساڵی 1948 دا بە شانۆی تێکۆشانی ڕەنجدەران، کە لە (کەرەلۆتی مەنۆچەر) ی (مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد) ەوە وەرگیرابوو، ناوبانگێکی گه‌وره‌ی په‌یداکرد و بۆماوەیەکی دوورودرێژ نازناوی مەنۆچەر بە ناوەکەیەوە لکا، دواتریش شانۆی مهم و زین ی ئەحمەدی خانی ( 1958 – 1959 ) بوە ناسنامەی ناو و ناوبانگی.
له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی ته‌له‌ڤیزیۆندا بوه یه‌کێک له ئەستێرە پرشنگدارە درەوشاوەکانی شانۆ و درامای کوردی.