دوا نامەی ئەمین زەکی بەگ بۆ پیرەمێرد

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٣٨، ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''دوا نامەی ئەمین زەکی بەگ بۆ '''پیرەمێر'''د''' بەناوی خوا بەغدا 29 / 6 / 1948 '''چرای ئەدەبی وڵاتەکەم''' کارتە دڵبەرەکەتم وەرگرت. ئای چەند دڵسۆزانە بوو، چاومی ڕووناک کردەوە و ژانی پەنجەکانمی شکاند. بەو هێزە دەستم دایە، ئەم چەند دێڕەم نووسی. خۆزگە بمتوانی...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

دوا نامەی ئەمین زەکی بەگ بۆ پیرەمێرد

بەناوی خوا

بەغدا

29 / 6 / 1948

چرای ئەدەبی وڵاتەکەم

کارتە دڵبەرەکەتم وەرگرت. ئای چەند دڵسۆزانە بوو، چاومی ڕووناک کردەوە و ژانی پەنجەکانمی شکاند. بەو هێزە دەستم دایە، ئەم چەند دێڕەم نووسی.

خۆزگە بمتوانیایە بەکوڵی دڵ تێر بنووسم. نازانی چەند ئاواتەخوازی گفتوگۆم لەگەڵ تۆ.

یاخوا تۆ هەر بژیت. ئەگەر قیسمەت بێ، چاومان بەیەک ئەکەوێ.

نازانم تاکەی (تەپڵی تۆپێن) بە بێسارانی و وەلی دێوانە و ئەمانە ئەکەی.

سەرم وا لێ تێک چووە، فەرقی وتاری ئێوە و ئەوان ناکەم. ڕەنگە ئەوانیش زیندوو بوونایە، وابوونایە.

هەر خۆش بە مامۆستا.

محەمەد ئەمین زەکی