سەعید گەوهەر
پێداچوونەوی ١٠:٣٤، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
سەعید گەوهەر لە 24-04-1924 لە گەڕەکی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی 22 جار لەلایەن حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی عێراقەوە زیندانی کراوە.
ئەندامێکی چالاکی کاژیک بووە. لە کاژیکدا بە ناوی نهێنیی بەختیار ناسراوە.
ئێوارەی 22-02-1993 مامۆستا سەعید گەوهەر هاوبیری کاژیک و تێکۆشەری کوردایەتی، لە ماڵەکەی خۆیاندا بە دەستی خۆی و بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی هێنا!