داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سەبیحە خان ، ژنیکی ماندوو مەگەر تەنها مردن مرازی حاسڵ بکات ، ئەگینا ژیان هیچی پێنەدا

نووسینی: رەوا جەعفەر عەبدولواحید (رەوای شەهید جەعفەر عەبدولواحید).

95059 AM.jpg

بەشی یەکەم

لە سەرتای ساڵی ١٩٧٧ نەرمین خان هاتە لای دایکم ، داوای لیکرد کە ژنیک لەگەڵ منداڵەکەی بە میوانی لە ماڵمان بن تاوەکو ماڵیکی بە کرێ بۆ دەدۆزێتەوە کە شوینیکی پارێزراو بێت بۆ ژنێکی گەنج وجوان . پاش ئەوەی نەرمین خان بە دایکمی راگەیاند کە ئەو ژنە خێزانی کادیریکی دڵسۆزی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانە و لە زیندانەکانی بەعسە حوکمدراوە ، دایکیشم وەکو پیشەی هەمیشەیی دەرگای ماڵی کراوەبوو بۆ هەموو لێقەوماویک . ئیتر کە هاتن من زۆر دڵخۆش بووم چونکە خوشکم نەبوو ، کچیکی زۆر جوان و خۆین شیرینی لەگەڵ بوو ناوی بڵیسە بوو .

ئەو ماوە کورتە کە لەماڵی ئێمە مانەوە ، بوو بە پێنچ ساڵ و چەند مانگیک ، خۆشترین رۆژی تەمنم بەسەر برد لە گەڵ بڵیسەی بۆ ئەوەیش ھەر وابوو .

رۆژێکیان دایکم ووتی رەوا ئیمە بۆ چەند رۆژیک ئەڕۆیینە ماڵی پورت ، من نەمدەزانی باوکی بڵیسە لە زیندان دەرچووە بەر لێبوردنی گشتی کەوتبوو ، هیچ شوینیکیان نەبوو لە ماڵی ئیمە زیاتر ، ئیمە ڕۆیشتینە ماڵی یایەی پورم دوای زیاتر لە هەفتەیەک ئەوان هاتنە سەردانی ئیمە و ووتیان قانیعە خان ئیمە خانوومان بەکرێ گرتووە و زۆر سوپاسیشیان کردین و ئەو چاکەیان هەر لە پێش چاو بوو هەتا دوواڕۆژی تەمنیان .

پاش ئەوەی سەبیحە خان و ڕەوانشاد کاک جەبار فەرمان بەیەک شادبوون زۆر بە پەلە ماڵیان دامەزراند ، بوونە خاوەن خانووی خۆیان هەرچەندە خانووەکە بەکرێ بوو ، بەڵام بۆ سەبیحە خان خۆشترین ماڵ بوو لەبەرئەوەی کۆی ئەکردەوە دەیکرد بە خۆشەویستی هەموو ژیانی و باوکی کچەکەی ، سەبیحە خان لەو کاتەدا وای هەست ئەکرد دەرگای بەختی کرایەوە و کۆتایی هەموو ناخۆشیەکان بوو ، نەیزانی ئەوە سەرەتای لیقەومانەکانە ، نەیزانی کاک جەبار هەر لەبەر خاتری دڵی خێزانەکەی ئەو ماڵەی داناوە ، بیری لای هەڤاڵانی شاخ بوو دەیویست بە زووترین کات بچێتەوە شاخ و فەرمانەکانی شۆرش جێ بەجێ بکات.


درێژەی بابەت