داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ئەحمەد باوەڕ

122589.jpg

پ.ی.دكتۆر ئه‌حمه‌د باوه‌ڕ له‌ چه‌ند دێڕێكدا:

ناوی ته‌واوی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ناسره‌ و له‌ ساڵى (1967)دا له ‌گوندی (غێدان)ی ناوچه‌ى (بنکوورە)ى سه‌ربه‌ ناحییه‌ی (قۆرەتوو)ی شارى ( خانەقین) هاتۆته‌ دونیاوه‌.

قۆناغه‌كانى خوێندنى سه‌ره‌تایی ، ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی له خانەقین وگه‌رمیان ، هه‌روه‌ها قۆناغی زانكۆیى (به‌شی مێژوو)ی له‌ كۆلێژی ئادابی ‌زانكۆى به‌غدا ته‌واوكردووه‌.

له‌ (16ی تشرینی دووه‌می 1993)دا وه‌ك مامۆستای دواناوه‌ندی له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراوه‌و دوای چه‌ند ساڵێك ڕاژه‌ی گواستۆته‌وه‌ بۆسه‌روه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاو تۆژینه‌وه‌ی زانستی و ماوه‌یه‌ك بابه‌تی (كوردناسی) له‌ په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی كه‌لار وتووه‌ته‌وه‌.

خوێندنى باڵا (ماسته‌ر)ى له‌ساڵى (2008)دا له‌ كوردستان ته‌واو كردووه‌ و ناونیشانی نامه‌كه‌ی (دۆزی كورد له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق -ئێراندا 1937-1947) كه‌تاوه‌كو ئێستاوه‌ك كتێب دووجار له‌باشووری كوردستان چاپكراوه‌ یه‌كه‌میان ساڵی (2010) له‌لایه‌ن سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان و دووه‌میان ساڵی (2014) له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌مه‌وه‌.

له‌ ساڵی (2008)ه‌وه‌ بووه‌ به‌: (مامۆستاى یاریده‌ده‌ر) له‌ بوارى مێژووى كوردى نوێ و هاوچه‌رخدا، له‌ (زانكۆى سلێمانی- كۆلێژى په‌روه‌رده‌ى کەلار).

له‌ (25ى ئازاری 2013)دا، نازناوى زانستى له ‌(مامۆستاى یاریده‌ده‌ره‌وه‌) بووه‌ به‌: (مامۆستا)، هه‌روه‌ها له‌ (25ى ئازاری 2017) دا، پله‌ى زانستى له‌ (مامۆستا)ه‌وه‌، بووه‌ به‌ (پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر). بۆماوه‌ی چوار ساڵ سه‌رۆك به‌شی (مێژوو) بووه‌ له‌كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی زانكۆی گه‌رمیان.

له ‌ساڵی (2022) بڕوانامه‌ی (دكتۆرا)ی‌ له‌ (به‌شی مێژوو)ی كۆلێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی سلێمانی وه‌رگرتووه‌ و ناونیشانی تێزه‌كه‌ی ( په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆزی كورد له‌ عێراق و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژ958-1979).

له‌ سه‌ره‌تاى هه‌شتاكانى سه‌ده‌ى ڕابردووه‌وه‌ ده‌ستى به‌نووسین و بڵاوكردنه‌وه‌كردوه‌و یه‌كه‌مین به‌رهه‌مى له‌ گۆڤارى(به‌یان)ى ساڵى(1986)دا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.



درێژەی بابەت