08-12-2018
پێداچوونەوی ١٢:٣٨، ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «08-12-2018 - جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد '''باشووری کوردستان''' * بەهۆی باران بارین و بەدوورگرتنی خوێندکارانی لە زیانی گیانی لە چەند ناوچەیەکی سنووری هەردوو پەروەردەی گەرمیان و شارۆچکەی شارەزوور دەوامی خوێندنگەکان بۆ ئەمڕۆ کرایە پشووی فەرمی. * بەڕێوەبەر...»ەوە)
08-12-2018 - جەمال نەبەز کۆچی دوایی کرد
باشووری کوردستان
- بەهۆی باران بارین و بەدوورگرتنی خوێندکارانی لە زیانی گیانی لە چەند ناوچەیەکی سنووری هەردوو پەروەردەی گەرمیان و شارۆچکەی شارەزوور دەوامی خوێندنگەکان بۆ ئەمڕۆ کرایە پشووی فەرمی.
- بەڕێوەبەری ڕێگاوبانی کۆیە ڕایگەیاند، هێشتا هاتوچۆی ئۆتۆمبیل بە ڕێگای سماقوڵیدا ئاسایی نەبووەتەوە، ئەوەش بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاوی بەنداوی جەلی کە ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیل درووستکردووە.
- بەهۆی باران بارینەوە لە گوندی کەوبێن سەربە شارەدێی سەرکەپکانی شارۆچکەی ڕانیە، خانوی هاووڵاتییەک داڕما بەسەر دوکانەکەیدا.
- هاتوچۆی گەرمیان داوا لەهاووڵاتییان دەکات بەهۆی داڕووخانی بەشێک لە پردی دەرە دۆینە لە سنووری قەترەی نێوان کەلار- دەربەندیخان بەشێوەیەکی کاتی هاتوچۆکردن بخەنە سەر ڕێگەی بەمۆ.
- لە شارۆچکەی بەردەرەش بەهۆی درووستبوونی لافاو 10 هەزار مریشک دەبنە ژێر ئاوەوە.
- خالید نەرمۆ سەرۆکی شارەوانی شارۆچکەی شێخان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی (باسفن) بەنداوێک بەهۆی گلدانەوەی زۆری ئاوی باران هەرەسی هێنا و ڕووخا.
- بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور لەئاگادارییەکدا دەڵێت: لەبەر زۆریی بارانبارین قوتابخانەکانی ئەو گوندانەی بەهۆی لافاوەوە ڕێگاکانیان مەترسی لەسەره، دەتوانن کار نەکەن.
- ستافی سینەما سالم لە شاری سلێمانی، هەفتەیەکی دیکەیان بۆ نمایشکردنی فیلمی 14ی تەمموز (تیرمەه) درێژکردەوە و لە هەفتەی دووەم-دا ڕۆژانە لە دوو کاتی جیاوازدا نمایش دەکرێت.
- ئاساییشی سلێمانی دەستگیرکردنی گرووپێکی خۆکوژ ڕادەگەیەنێت.