کامەران جەمال
دەرهێنەر و سیناریست (کامەران جەمال) لە ساڵی 1970 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، سەرەتای کاری هونەری وەک ئەکتەری شانۆ دەستی پێکردووە و دواتر لە ساڵانی 1996 بۆ 2000 وەک کامێرامان لە لیژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان و تەلەفزیۆنی سپۆرت کاری کردووە و پاشان کاری سیناریۆ و دەرهێنانی بۆ چەندین فیلم کردووە و چەندین خەڵاتی بە دەستهێناوە.
وەک ئەکتەر لەم شانۆگەریانەدا ڕۆڵی گێڕاوە
- ساڵی 1990 شانۆیی (دڵە بێ ئیشەکان)، نووسينی حەمەڕەشيد فەتاح، دەرهێنانی كەمال جەلال
- ساڵی 1990 شانۆیی (شەمشەمەکوێرە)، نووسينی صەڵاح نەورەس، دەرهێنانی بەهادين هەڵەبجەيی، کە خەڵاتی باشترین ئەکتەری بەدەستهێناوە
- ساڵی 1990 شانۆیی (کێ لەوێیە)، نووسينی وليام سارۆيان، دەرهێنانی فاروق هۆمەر
- ساڵی 1991 شانۆیی (لە نزیک گۆڕەپانی سێدارە)، نووسينی وەليد ئيخڵاصی، دەرهێنانی ئالان ڕەوف
- ساڵی 1991 شانۆیی (شۆڕشی تارماییەکان)، نووسينی دانا ڕەوف، دەرهێنانی باكۆ ئەحمەد
- ساڵی 1992 شانۆیی (جەنگستان) نووسين و دەرهێنانی ڕزگار حەمە ڕەشيد
- ساڵی 1994 شانۆیی (منداڵانی داربڕەکە)، بەرهەمی کەناڵی کوردستان، دەرهێنانی کامەران جەمال
- ساڵی 1995 شانۆیی (هاملێت)، نووسینی وليام شكسپير
- ساڵی 1996 شانۆیی (چاندۆولیز)، نووسينی فێرناندۆ ئاراپاڵ، دەرهێنانی دەروێش عومەر
وەک سیناریست و دەرهێنەر لەم فیلمانەدا کاری کردووە
- ساڵی 2000 کورتە فیلمی (گوناه)، سیناریۆ و دەرهێنانی كامەران جەمال و تاهير عبدالواحيد
- ساڵی 2005 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (خەونێک بۆ فڕین لە نێو پانتایدا)، بەرهەمی تەلەفزیۆنی سپۆرت
- ساڵی 2005 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (حەزم لە یاری ئەکرد)، بەرهەمی کەناڵی ئاسمانی کوردسات
- ساڵی 2007 کورتە فیلمی (شەوی بێ مانگ)، بەرهەمی یەکێتی ژنانی کوردستان، خەڵاتی دووەمی دەرهێنان و باشترین ئەکتەری کوڕ و باشترین ئەکتەری کچی بەدەستهێناوە
- ساڵی 2007 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (لالش)، بەرهەمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
- ساڵی 2008 کورتە فیلمی (نەورەس)، خەڵاتی باشترین دەرهێنان و باشترین مۆنتاژ و باشترین ڕووناکی بەدەستهێناوە
- ساڵی 2008 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (شەهید ئارام)، بەرهەمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
- ساڵی 2008 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (ئارام ئەفسانەی هەمیشە زیندوو)، بەرهەمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
- ساڵی 2009 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (قوربانیەکانی جەنگ)، بەرهەمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
- ساڵی 2009 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (ئەنفال)، بەرهەمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
- ساڵی 2010 فیلمی دۆکیۆمێنتاری لەسەر ژیانی نووسەر و ڕووناکبیر (حسێن عارف)، بەرهەمى بنكەى ئەدەبی و ڕووناكبيرى گەلاوێژ
- ساڵی 2010 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (کتێب و خوێنەر)، بەرهەمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
- ساڵی 2012 کورتە فیلمی (ئاوازی ڕەش) سیناریۆی کامەران جەمال و دەرهێنانی هەردی سەلامی، دوو خەڵاتی بەدەستهێناوە لە فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان لە هەولێر
- ساڵی 2012 کورتە فیلمی (خوێنی هەنار) سیناریۆی کامەران جەمال و دەرهێنانی ئاوات عوسمان، ئەم فیلمە بەشداری فێستیڤاڵی کانی فەرەنسی کردووە
- ساڵی 2012 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (شێرپەنجە)، بەرهەمی کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان
- ساڵی 2012 کورتە فیلمی (سوتووەکانی جەنگ)، بەرهەمی یەکێتی ژنانی کوردستان
- ساڵی 2012 فیلمی دۆکیۆمێنتاری هونەرمەند (مەزهەری خالقی)، بەرهەمی بنكەى ئەدەبی و ڕووناكبيرى گەلاوێژ
- ساڵی 2013 فیلمی دۆکیۆمێنتاری هونەرمەند (هۆمەر دزەیی)، بەرهەمی بنكەى ئەدەبی و ڕووناكبيرى گەلاوێژ
- ساڵی 2013 فیلمی دۆکیۆمێنتاری (لە تاریکیدا)، بەرهەمى يەكێتی ژنانی كوردستان و كەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان، خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکیۆمێنتاری بەدەستهێناوە لە فێستیڤاڵی نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان
- کورتە فیلمی (گەڕان)
- ساڵی 2017 کورتە فیلمی (لە گۆڕستاندا)، نووسینی چیخۆف
- ساڵی 2019 کورتە فیلمی (قوربانی)، بەرهەمی ڕێکخراوی ئەنتەر نیوز، کە لە چوارەمین فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا بەشداربووە