ئەحمەد سالار
ئەحمەد سالار هونەرمەندێکی بواری شانۆیە ناوی تەواوی (ئەحمەد عەبدولواحید ئەفەندی مەلا ئەحمەد دەروێش حاجی مەحمودی حاجی مستەفای حاجی قوربانی عەبدوڵڵای سێتەبە سەری هەمەوەند) ە
لە 20-06-1946 لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لەدایکبووە.
لە شاری هەڵەبجە چۆتە قوتابخانە سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە ساڵی 1971 ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواوکردووە.
لە بواری هونەریدا خزمەتێکی بەرچاوی کردووە لەوانە دامەزراندنی هەردوو تیپی هونەری پێشڕەو و سالار.
لە ساڵی 1977 لە ڤیستیفاڵی هونەری عێراق خەڵاتی باشترین دەرهێنەری وەرگرتووە.
ساڵی 1971 ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواوکردووە ساڵی 1967 لە ڕادیۆی کوردی بەغدا کاری کردووە.
ساڵی 1971 دەبێتە سەرۆکی بەشی دراما لە ڕادیۆی کوردی بەغدا ساڵی 1973 تیپی پێشڕەوی پێکهێناوە پاش ڕاپەڕینی 1991 بەڕێوەبەری تەلەڤزیۆنی کوردستان بووە لە سلێمانی لە 1999-03-03 بۆتە نەقیبی هونەرمەندانی کوردستان.