مستەفا ئەحمەد
پێداچوونەوی ١٠:٠٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک هونەرمەند مستەفا ئەحمەد، ناسراو بە وەستاعەلی، لەساڵی 1948 لە شارۆچکەی عەربەت لەسنوری پارێزگای '''سلێمانی''' لەدایکبووە و نزیکەی 60 ساڵە لەبواری شانۆ و درامای کوردیدا کاردەکات. پلەی خوێندن دەرچووی ئامادەییە لە شاری سلێمانی...»ەوە)
هونەرمەند مستەفا ئەحمەد، ناسراو بە وەستاعەلی، لەساڵی 1948 لە شارۆچکەی عەربەت لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەدایکبووە و نزیکەی 60 ساڵە لەبواری شانۆ و درامای کوردیدا کاردەکات.
پلەی خوێندن دەرچووی ئامادەییە لە شاری سلێمانی
دەرچووی هیچ پەیمانگایەکی هونەریی نیە و وەک خۆی دەڵێت من هونەرمەندێکی خۆرسکم و هەڵقوڵاوی ناو ناخی میلەتەکەمم.
دەستپێکی کاری هونەری لەسەر تەختەی شانۆ بووە لە ساڵی (1959)
بەشداری نزیکەی (100) کاری شانۆیی و درامی و تەلفزیۆنی کردووە.
(6) ساڵ لە تەلفزیۆنی گەلی کوردستان کەناڵی سلێمانی بەرنامەی (کەشکۆڵی) ئامادە کردووە و رۆڵی کار ئەکتەری تێدا بینیووە.
(10) ساڵ لەگەڵ (بەرنامەی بەرنامە) رۆڵی بینیووە و کاری دەرهێنانی ئەنجام داوە.
فلیمە دیارە سینەمایەکان کە بەشداری (بەهشتێکی سووتاو، خولە پیزە، کڵۆڵەکان)
شانۆگەرییەکانی دوای راپەڕین کە بەشداریی کردووە، (گوڵ عومەر، وڵاتەکەم، ئاوایی بێکەسە، جەنابی وەزیر، بەرەو کەلاوە، ئێوارەیەک لە کۆچڕەودا)