داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

زەینەب خان – کچە کورد

398454.jpg

زەینەب خان کچی مەلا ڕەئووفەفەندی مەحموودەفەندی خادم سوجادە.

لە ساڵی ١٩٠٠ لە کۆیە لەدایك بووە و لە قەڵای هەولێر زۆربەی ژیانی بەسەربردووە و خێزانی کەسێکی ناوداری شاری هەولێر بووە؛ هەر لە هەولێریش لە ساڵی ١٩٦٣ کۆچی دوایی کردووە.

خوشکی گەورە و بەخێوکەری شاعيری گەورەی گەلەکەمان "دڵدار"ە، کە ئەم لە ساڵی ١٩١٨ لەدایك بووە وخاوەنی دەقی سروودی نیشتمانیی "ئەی ڕەقیب"ە.

بنەماڵەیەکی ئەوەندە ڕۆشنبيربوونە، باوکیان لە ساڵی ١٩٠٦ زەینەبی کچی بە تەمەنی (٦) ساڵییەوە ناردووە بۆ بەغدا بۆ ئەوەی لە قوتابخانەی ڕوشدییەی کچان بخوێنێت.

ئەم ئافرەتە ڕۆشنبيرە چەندین زمانی زانیوە، لە سەردەمێکدا کەم پیاو هەبووە خوێندەوار و زمانزان بووبێت.

زەینەب خان بۆتە قوتابخانەیەك بۆ دڵداری شاعير.

لە خوێندنەوەی ديوانی زەینەب خان – کچە کورد (١٩٠٠-١٩٦٣)، بۆمان دەردەکەوێت سەرچاوەی بيری دڵداری مەزن لە کوێوە هەڵقووڵاوە.

هەر دڵدار خۆی دەڵێت: "زرووفی ئەوساکەی عائیلەوی، مامۆستای هەرە گەورەم بووە، هەروەها سوڵتەی دایکم و خوشکی لە خۆ گەورەترم، مورشیدم بوون." دەڵێن "لە دوای هەر پياوێکی مەزن، ئافرەتێك هەیە"؛ دڵدار خێزانی پێكنەهێنابووو لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا جوانەمەرگ بوو؛ پێمان واییە زەینەبی "کچە کورد" وخوشکە گەورەی لە پشتی بووە.

زەینەب خان لە ساڵی ١٩٤٠ شيعری بۆ "سەربەخۆییی کوردستان" نووسیوە.

بۆ کەرکوك لە ساڵی ١٩٥٠ هەڵبەستێکی نووسیوە؛ بۆ کۆچی شێخ مەحموودی حەفيد لە ساڵی ١٩٥٦ هۆزانێکی پڕ لە سۆزی نووسیوه‌؛ بۆگەڕانەوەی بارزانیی نەمر لە ساڵی ١٩٥٨ بە جوانترین دەقی شيعری بەخێرهاتنەوەی دەکات.

لە ساڵی ١٩٣٢"بە فيدای نيشتمان بم"ی داڕشتووە و، بێ دوودڵی دەڵێت "کورد ميللەتێکی خاوەن عيزەتە - هەقی خۆیەتی دەوڵەتی هەبێ – خەياڵیان خاوە دوژمنانی کورد – کورد هەر دەمێنێ وقەت نابڕێتەوە- ئەگەر بمانکەن بە چەند پارچەی تر – وەدەرمان بنێن بۆ ديوی مۆسکۆ-پشتيوان بە خوا وبەهێزی ميللەت - ئەم کوردستانە یەك دەگرێتەوە."


درێژەی بابەت