داڕێژە:ههڵبژاردهی یهكهم
جەمال عەبدوڵلا عیرفانی مەلا ڕەسولی کاژاوی ناسراو بە جەمال عیرفان (لەدایکبووی ١٨٨١-مردووی ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٢) ئەفسەر و کاربەدەستێکی کورد بوو.
لە پاڵ کارە ئیدارییەکانی، جەمال لە ڕۆژنامەی پێشکەوتن نووسینی بڵاوکردۆتەوە.
زۆرجار جەمال بەیەکەم تیرۆرکراوی سیاسیی کورد دەناسرێت.
ژیانی سەرەتایی و خێزان
جەمال لە ساڵی ١٨٨١ لە گەڕەکی کانی ئاسکان لە شاری سلێمانی لەدایکبوو. باوکی ناوی عیرفان بوو وە دایکی ناوی ئامینە، دوو برا و چوار خوشکی ھەبووە ئەحمەد، و عەلی وە خوشکەکانیشی ناویان نائیلە، حەفسە، کامیلە و حەبیبە بوون.
جەمال سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی و لەپاشانیش لە قوتابخانەی ڕوشدییە خوێندوویەتی، دواتریش لە بەغدا خوێندنی ئامادەیی سەربازی تەواوکردووە، بۆ درێژەدان بەخوێندنەکەی ڕوویکردۆتە ئیستەمبوڵ لەوێ کۆلێژی سەربازی خوێندووە.
جەمال لەگەڵ خەدیجە ھاوسەرگیری کرد و بوونە خاوەنی کوڕ و کچێک بەناوەکانی عادل و جەمیلە.