جەمال شادان
پێداچوونەوی ١١:٢٦، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
هونەرمەند جەمال شادان ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانییە.
هونەرمەند جەمال شادان لە سەرەتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا ئارەزوو و خولیایی مۆزیک دەکەوێتە سەری و سەرەتا خۆی فێری ئامیری (دووزەلە) دەکات.
پاشان کە دەچێتە خانەی مامۆستایان کەمانچەیە دەکڕێت و لەسەر دەستی مامۆستایی کۆچکردووە (ولیەم یوحەننا) فێری نووسینەوە دەنگەکان و نۆتا دەبێت.
تا ئەو کاتەی دەبێتە مامۆستای سروود و مۆسیقا لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی.
جەمال شادان لەگەڵ هاورێکانی بەشداری هەموو بۆنە و ئاهەنگەکانی کردووە، هەروەها ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری تیپی مۆسیقای سلێمانی بووە.
ناوبراو لە ئێستادا خانەنشینە و بەشداری کەم بۆتەوە لە بۆنەکاندا.
- تۆمارێکی تایبەت لە لایەن بەرێز ( جەمال شادان)وە بۆ (مانو بەرزنجی)