دیواری ترس بڕووخێنن...!
دیواری ترس بڕووخێنن...! به‌دواداچوونێک ده‌رباره‌ی دیمانه‌که‌ی خۆم
فه‌خره‌دین تاهیر
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست
ڕۆژنامه‌ی پرس له‌لایه‌ن یه‌کێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان دوو هه‌فته‌جارێک له‌شاری هه‌ولێر بڵاوده‌کرێته‌وه و وه‌ک ده‌سته‌ی نووسه‌ران ناویان ناوه (بڵاوکراوه‌یه‌کی ئازاده)، له‌ڕاستیشدا ده‌توانین ببێژین تاراده‌یه‌ک له کاری ڕۆژنامه‌وانییاندا ئازادن.
ئه‌وی شایه‌نی گوتنه له ژماره(15)ی رێکه‌وتی 14 / 3 /2006 و له‌ڵاپه‌ڕه ((6ی دیمانه‌یه‌ک له‌گه‌ل مندا سازدرا بوو، ئه‌م وتاره‌م وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ هه‌ندێک که‌موکوڕی داڕشتنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی دیمانه‌که‌م، له‌وانه‌یه خوێنه‌ران بپرسن بۆ ئێستاکه له سایتی ئینته‌رنێت ئه‌م بابه‌ته‌ی خۆت بڵاوده‌که‌یته‌وه..؟
لهبهرسڤی پرسیاره‌که‌مدا: ده‌بێژم له کوردستانی به‌ناو ئازاد‌دا ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت و بنووسێت جێگه‌ت نابێته‌وه و هه‌روه‌ها له ڕووی کاری ڕۆژنامه‌وانیشدا مخابن ئێمه تا ئێستاکه له کوردستان له زۆر ڕووه‌وه له سه‌ره‌تای کاره‌که‌مانداین، ئه‌گه‌ر له‌م بواره‌دا له‌سه‌ره‌تاش نه‌بین ، ئه‌وه پرۆفیشنێڵ نین. بێگومان له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یه‌کجاریم بۆ سوید ئه‌و هه‌موو دیمانه و چاوپێکه‌وتنانه‌ی له ماسمیدیای کوردی له کوردستان له‌گه‌لم سازدراوه له ئاینده به‌شێوه‌ی نامیلکه‌یه‌ک چاپ و بڵاویانده‌که‌مه‌وه.
ده‌ستپێک
ئه‌گه‌ر ئێوه وه‌ک لاوانی ئه‌م وڵاته ده‌ستان داوه‌ته کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری و به‌و ئاراسته‌یه‌ی که هه‌تانه هه‌نگاو بنێن،پێموایه گره‌وی کاری ڕۆژنامه‌وانی ده‌به‌نه‌وه و چونکه له نێو گه‌نجاندا ئه‌و جۆره ئاراسته‌یان ده‌وێت که له‌گه‌ل خواست وئاره‌زووه‌کانیان یه‌کبگرێته‌وه ولهبیریشمان نه‌چێت لاوانی ئه‌مڕۆی کوردستان داخوازییان زۆره و به‌شی هه‌ره زۆری داخوازییه‌کانیشیان جێبه‌جێ نه‌کراوه،پێویسته له ڕێگای کاری ڕۆژنامه‌وانیتان داخوازی خۆتان و ئه‌وان به ئاراسته‌یه‌کی سه‌رده‌میانه بگه‌یێنن.
بێگومان ئێوه‌ش له کاره‌کانتاندا به‌بێ که‌موکوڕی نین، گرنگ ئه‌وه‌یه بزانن کهموکوڕیهکانتان له کوێدایه وبه‌په‌له ڕاستکردنهوهتان بۆیان هه‌بێت،ئه‌و ده‌مه سه‌رکه‌وتنتان مسۆگه‌ره به‌هه‌رحاڵ تا هه‌ڵه نه‌که‌یت،فێر نابیت.
به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه ناوه ناوه لهکارکردنتاندا خۆ تازه‌کردنه‌وه هه‌بێ و بۆ کاری پێشووتان به‌دواداچوون ئه‌نجام بده‌ن، سه‌رباری ئه‌م هه‌موو شتانه گه‌ره‌که بوێر ونه‌ترس بن.
ئه‌وی شایه‌نی گوتنه ده‌رباره‌ی دیمانه‌که‌ی من که له ژماره‌ی (15)ی ڕۆژنامه‌ی (پرس)دا بڵاوبۆته‌وه، پێموایه له‌لایه‌نی ئێوه‌وه تێگنهگهیشتنێک له‌وه‌ڵامه‌کانی مندا به‌دی ده‌کرێت،بۆیه به پێویستی ده‌زانم له‌م ڕووه‌وه هه‌ندێک سه‌رنج و ڕوونکردنه‌وه‌ی خۆم ده‌رباره‌ی دیمانه‌که‌م بخه‌مه ڕوو.
مانشێت
تا ئێستا له‌سه‌رله‌به‌ری ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی له کوردستاندا نه‌مبینیوه به شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست مانشێت ته‌وزیف بکرێت یان هه‌ندێک له ڕۆژنامه‌کانی کوردستان وا ده‌زانن دروشم ده‌چێته خانه‌ی مانشێته‌وه،لهمانشێتهکانیاندا په‌یره‌وی دروشم ده‌که‌ن، دروشمه‌کانیش بۆ مه‌رایی کردن له‌هه‌مبه‌ر به‌رپرسه‌کان به‌کار ده‌برێت،نموونه‌شمان له‌م ڕووه‌وه زۆره و پێویست به ئاماژه‌کردنیان ناکات.
مخابن ڕۆژنامه‌که‌تان له‌مانشێتی دیمانه‌که‌ی که له‌گه‌ل منتان ساز دابوو، په‌یره‌وی(فیفتی_فیفتی)تان کردبوو،که نووسیوتانه (تا ئێستا ڕۆژنامه‌یه‌کی پارتی نازانێ هه‌واڵێک سیاغه بکات و کوردساتیش ناوبنرێ سلێمانی سات باشتره).
لهوبارهوهدام ئێوه و خوێنه‌رانی ڕۆژنامه‌که‌تان ده‌ردی ( فیفتی_فیفتی)تان باش له‌بیر ماوه که ئه‌و ده‌رده بوو باشووری کوردستانی کرد به دوو له‌ته‌وه،له‌باشووری کوردستاندا (باشوور و باکوور)ی بۆ دروست کردووین.
من له‌قسه‌کانی خۆم په‌شیمان نیم،به‌ڵام ده‌تانتوانی ئه‌و ده‌ربڕینانه‌ی من هه‌ریه‌ک له شوێنی خۆیدا به‌کاربهێنرێت.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه به ڕۆژنامه‌یه‌کی به‌ناوبانگی سویدی بده‌م که به‌چ شێوه‌یه‌کی پرۆفیشنێڵ مانشێت له ڕۆژنامه‌دا ته‌وزیف ده‌کا، که هه‌رده‌م له‌شکرێک خوێنه‌ر له ده‌وری خۆیدا کۆده‌کاته‌وه.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ر له‌سوید به‌م شێوه‌یه نییه،به‌ڵکو له ته‌واوی ئه‌وروپا و ئه‌مریکا و تاراده‌یه‌ک له ڕۆژنامه‌کانی تورکیا و هه‌ندێک له وڵاتانی عه‌ره‌بیش هه‌روایه،پێش هه‌موو شتێک مانشێت گه‌ره‌که له چه‌ند وشه‌یه‌ک تێپه‌ڕ نه‌کات و ده‌بێ وشه‌کان پڕ مانا و سه‌رنج ڕاکێش بن و زۆرینه‌ی خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا ڕابکێشیت و هه‌ندێک جاریش شێوازی ورووژاندن زۆر پێویست و گرنگه،نه‌ک هوتافات و دروشمی نابه‌جێ که ئه‌سڵه‌ن پێویست ناکات، هه‌روه‌ک له ڕاگه‌یاندنی حیزبی له کوردستاندا باوه.
هه‌ربۆیه به پێویستی ده‌زانم نموونه‌یه‌کی زیندووی ڕۆژنامه‌ی سویدی (ئێکسپرێسن EXPRESSEN ) بخه‌مه ڕوو که به چ شێوه‌یه‌ک له ته‌وزیفی مانشێت یان له ڕۆژنامه‌که‌ی خۆیاندا خستۆته ڕوو.
کاتێ گه‌وره چیرۆک‌نووسی مناڵان له سوید (ئه‌سترید لیندگرێن Astrid Lindgren) له سه‌ره‌تای ساڵی (2002)دا ماڵئاوایی ده‌کا، ماسمیدیای سویدی به گه‌وره‌ییه‌وه بایه‌خی پێده‌دات چونکه ئه‌و چیرۆکنووسه گه‌وره‌یه تا ڕۆژی مردنی چیرۆکه‌کانی کراونه‌ته(71) زمانی جیهانی و هه‌ربۆیه ڕۆژنامه‌ی ئێوارانی سویدی ( ئێکسپرێسن) به‌مانشێتێکی زۆر مه‌زن به سێ وشه ده‌نووسێت:(حه‌کایه‌ت ته‌واوبوو Sagan är slut ).
بێگومان تا (ئه‌سترید) له ژیاندا بوو حه‌کایه‌ت ده‌ژیا و به‌رده‌وامی هه‌بوو، که ئه‌و مرد حهکایهتیش ته‌واو بوو.
گه‌ره‌که ڕۆژنامه‌نووس و هه‌روا ڕۆژنامهکانیشمان له کوردستاندا به‌م ئاراسته‌یه کاربکه‌ن و گرنگی به ته‌وزیف کردنی مانشێت بده‌ن، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی زانستی ئه‌و ژانره گرنگه به‌کاربهێنرێت.
ئه‌وی شایه‌نی گوتنه پێویسته به هه‌ڵه و ناته‌واویه‌کانی خۆمان دابچینه‌وه و سوود له ئه‌زموونی میلله‌تانی پێشکه‌وتوو وه‌ربگرین.
به‌دحاڵیبوون
ئه‌ز هه‌ست ده‌که‌م که به‌رێز شاخه‌وان عومه‌ر سلێمان له سازدانی دیمانه‌که‌ی له‌گه‌ل مندا ، له هه‌ندێک شوێن له وه‌ڵامه‌کانی مندا تێگنهگهیشتنێک به‌دی ده‌کرێت،بۆ نموونه سێ کورتیله (مانشێت)تان ته‌وزیف کردووه که من له قسهکردنهکانمدا مه‌به‌ستم وا نه‌بووه که ئێوه‌ی به‌رێز لێی به‌م شێوه تێگه‌یشتوون که نووسیوتانه:(زۆریشم پێناخۆشه عه‌بدوڵڵا په‌شێو له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن ههڵدهخهڵهتێنرێ). ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه بزانن که من هه‌موو داموده‌زگای ڕاگه‌یاندنم.
له کوردستان پێ خراپ نییه،ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه له نێو ڕاگه‌یاندندا بایه‌خی نییه ڕاگه‌یاندنی حیزبیه، چونکه ئه‌و جۆره ڕاگه‌یاندنه له دونیای ڕاگه‌یاندندا له جیهان به گشتی و ئه‌وروپا به تایبه‌تی دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌و بایه‌خه‌ی نه‌ماوه،چونکه من له وه‌ڵامه‌که‌مدا گوتوومه: (هه‌فته‌نامه‌یه‌ک به دروشم و شیعاراتی باق و بریقی به‌ناو نه‌ته‌وه‌یی عه‌بدوڵڵا په‌شێویان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تاند،مه‌به‌ست خودی عه‌بدوڵڵا په‌شێو نه‌بوو،به‌ڵکو گه‌وره‌یی و ناو ده‌نگی عه‌بدوڵڵا په‌شێو بوو که بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان و هه‌روا کۆکردنه‌وه‌ی خوێنه‌رێکی زۆر بۆ ههفتهنامهکهیان ئیستغلالیان کردبوو. یان له کورتیله مانشێتێکی دیکه‌دا له‌زاری منه‌وه نووسیوتانه (( به‌رنامه‌ی مام سمایل و پلکه عه‌یشێ گوێگری له رادیۆی مه‌رکه‌زی پارتی زیاتره)).
به‌ڵێ من گوتوومه به‌رنامه‌ی مام سمایل و پلکه عه‌یشێ له رادیۆی ئاشتی دا له‌شکرێک گوێگری هه‌یه، چونکه کێشه و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی شاری هه‌ولێر ده‌وروژێنێت ئه‌مه‌یان زۆر ڕاسته،به‌ڵام رادیۆی ده‌نگی کوردستان کولتوورێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی له ڕووی شۆڕشگێریی و مهقامهوهت بۆ ئێمه مانان به‌جێهێشتووه ناکرێت هه‌موو مێژووی خۆمان به‌جارێک بسڕینه‌وه ئه‌مه‌یان ڕاست نییه وغهدرێکی گه‌وره له مێژووی خۆمان ده‌که‌ین، چونکه هه‌ندێک جار په‌یره‌و کردنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی وا ده‌کات شته جوان و به‌به‌هاکان بایه‌خی جارانی نه‌مێنێت.
یان که من گوتوومه (( ڕاگه‌یاندنی پارتی حه‌فتاکان زۆر به‌هێزتربوو له ئێستاکه‌ی)).
ئه‌مه‌یان تاراده‌یه‌ک ڕاسته،چونکه ڕاگه‌یاندنی پارتی له حه‌فتاکاندا به عه‌قڵیه‌تێکی نه‌ته‌وه په‌روه‌رانه به‌رێوه‌ده‌چوو، به‌پێچه‌وانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌مڕۆی پارتی له عه‌قڵیه‌تی عه‌شیره‌تگه‌ریی و پێداهڵدان رزگاری نه‌بووه،ڕێک ده‌بوایه به پێچه‌وانه بووایه.
یان له وه‌ڵامی پرسیارێکدا گوتبێتم(( که ڕاگه‌یاندنی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ناو ڕه‌حمی پارتیدا به‌ربۆته‌وه،ئه‌مه‌شیان ڕاست نییه،ئێوه‌ی به‌رێز به هه‌ڵه له وه‌ڵامه‌که‌ی من تێگه‌یشتوون ،ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه گوتوومه (( یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌ناو ڕه‌حمی پارتیدا به‌ربۆته‌وه)) به واتایێکی دیکه پارتی دایکی ڕه‌سه‌نی هه‌موو حیزبه کوردستانیه‌کانه،به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی پارتی و یه‌کێتی به دوو ئاراسته‌ی جیاواز کارده‌که‌ن،ڕاسته هه‌ندێک جار له یه‌کچوونێک له‌گه‌ل یه‌کدا به‌دی ده‌کرێت،به‌ڵام له عه‌قڵیه‌تی کارکردن‌دا ڕێک پێچه‌وانه‌ی یه‌کترن.
ئاشکراکردنی گه‌نده‌ڵی له ڕۆژنامه‌دا
ئێوه‌ی به‌رێز له ڕۆژنامه‌ی(پرس)دا وێنه‌یه‌کی منتان له‌گه‌ل دیمانه‌که ته‌وزیف کردووه،دوور و نزیک هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به‌ناوه‌رۆکی دیمانهکهوه نه‌بوو،من باسم له ڕۆژنامه‌ی(داگسنووهێتر)ی سویدی کردووه که چۆن ڕۆژنامه‌نووسێک گه‌نده‌ڵی به‌رپرسێکی گه‌وره‌ی سه‌ندیکای کرێکارانی سویدی ئاشکرا ده‌کا و هه‌ر له ڕێگای ڕۆژنامه‌ی(داگسنووهێتر)یشه‌وه دادگای سویدی دێت و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌لدا ده‌کات و دواتریش سزای خۆی وه‌رده‌گرێت.
دیاره دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له ئه‌وروپا به گشتی و له سوید به‌تایبه‌تی دیارده‌یه‌کی(نه‌شازه)نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه دیاردهیێکه هه‌موو کوردستانی ته‌نیبێته‌وه.
من ده‌ڵێم گه‌ره‌که ڕۆژنامه‌نووسان و ڕۆژنامه‌کان ئه‌و دیارده نه‌زۆکانه په‌رده‌ی له‌سه‌ر لابده‌ن و گه‌نده‌ڵچییه‌کانی ڕیسوا بکه‌ن.
له ئه‌وروپادا که به‌رپرسێک له پڕ ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت، میلله‌ت و ڕۆژنامه پێکه‌وه پرسیار ده‌که‌ن و ده‌ڵێن(( ئه‌وه چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند بوویت؟))چونکه ناخوازن دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به شێوه‌یه‌کی فره‌وان ته‌شه‌نه بکات.
مخابن که‌س له وڵاتی ئێمه‌دا ناتوانێت به‌و به‌رپرسه بڵێت ((ئه‌رێ چۆن توانیت خانووێک به (9)ملیۆن دۆلار بکڕیت..؟))
ئه‌وی جێگه‌ی گوتنه سامی به‌ناو شۆڕش له وه‌ڵامی پرسیارێکی ڕۆژنامه‌ی (پرس)دا ، که لێتان پرسیوه: ئه‌رێ ڕاسته له‌شاری خه‌ونه‌کان له هه‌ولێر ڤیڵایهکتان به (6) ملیۆن دۆلار به‌ڕادان داوه..؟
ئه‌ویش له وه‌ڵامدا بێ شه‌رمانه ده‌ڵێت: پێش گه‌ڕانه‌وه‌م له‌نده‌نه‌وه بۆ کوردستان خۆم ده‌وڵه‌مه‌ند بووم ، ئێستاکه په‌شیمان بوومه‌ته‌وه و ناخوازم ئه‌م ڤیڵایه له شاری خه‌ونه‌کان بکڕم، به‌ڵام ده‌توانم له سه‌نته‌ری شاری له‌نده‌ن ریزێک شوققه به (6) ملیۆن دۆلار بکڕم.
ئه‌من ده‌پرسم بۆچی لێتان نه‌پرسی ئه‌رێ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی تۆ له‌کوێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت..؟
ئه‌مانه هه‌مووی پرسیار گه‌لێکن گه‌ره‌که ڕۆژنامه و ڕۆژنامه‌نووسان ئاراسته‌ی به‌رپرسه کورده‌کانی بکه‌ن.
وێنه له ڕۆژنامه‌دا
لێره‌دا به‌باشی ده‌زانم گرنگی ته‌وزیفی وێنه له ڕۆژنامه‌دا بخه‌مه ڕوو،چونکه زۆر جار وێنه‌یه‌ک هه‌موو دونیای ڕۆژنامه‌وانی له جیهاندا داگیر کردووه، یان وێنه‌ی کاره‌ساتێک له‌جیهاندا هه‌موو دونیای هه‌ژاندووه، بۆ نموونه کاتێ کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی (1988)دا ڕوویدا، چه‌ندان وێنه‌گر و ڕۆژنامه‌س و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی جیهانی گه‌یشتنه شاری هه‌ڵه‌بجه و وێنه‌ی کاره‌ساته‌که‌یان گرت.
ئه‌وی شایه‌نی گوتنه وێنه‌گری ڕۆژنامه‌نووس(ڕه‌مه‌زان ئوزتورک)که به‌ناوبانگترین ڕۆژنامه‌نووسی وێنه‌گره له تورکیا و به‌ڕه‌چه‌ڵه‌کیش کوردی باکووره، له کیمیاباران کردنی شاری هه‌ڵه‌بجه له‌ساڵی(1988)دا به وێنه‌یه‌کی خۆی که له کوشتارگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا گرتبووی و له ڕاگه‌یاندنی جیهانیدا بڵاوی کرده‌وه،به‌یه‌که‌مین وێنه‌ی ساڵی(1988)ده‌رچوو و خه‌ڵاتی یه‌که‌مینی برده‌وه، هه‌ر ئه‌و وێنه‌یه‌ش بوو ویژدانی مرۆڤایه‌تی هه‌موو جیهانی هه‌ژاند.
لهدوماهی نووسینه‌که‌مدا به‌باشی ده‌زانم به‌م چه‌ند وشه‌یه کۆتایی بهێنم و بڵێم ئه‌و دیواری ترسه‌ی که له نێو دڵ و ده‌روونی خۆتاندا به خه‌یاڵ دروستتان کردووه،دیواری ڕاستی نییه،ئه‌مه‌یان دیواری وه‌همه هه‌ر به خۆتان دروستتان کردووه، کاتی هاتووه....... دیواری ترس بڕووخێنن.!
هه‌ولێر 2007
تێبینی:
ئه‌م نووسینه له‌ڕووی داڕشتنه‌وه به‌که‌مێک ده‌ستکارییه‌وه جارێکی تر بڕیارمدا بڵاوی بکه‌مه‌وه.