داڕێژە:Penjam

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

سوریالیست

نووسینی: سەردار حەمەڕەش

0012oard02.jpg

ئەندرێ برۆتۆن ( andré breton 1896-1966 )، سەرۆکی سوریالیستەکانی فەرەنسا، دەیگووت ؛ ( گەورەترین ئەکسیۆنی سوریالیستی ئەوەیە کە مرۆڤ بێتە سەر جادە و بە چواردەوری خۆیدا دەستڕێژ بکات ). ئەم وتەیەش دەچیێە خانەی تێۆری سوریالیستەکانەوە کە لەو سەردەمەدا پەیڕەویان دەکرا، کە مرۆڤ دەبێت ئەوەی لە ناخیدا شاراوەیە ئازادی بکا، سەردەمی شیکاری نەفسی و تیۆریەکانی فرۆید بوو، ئەو سەردەمە بوو کە مرۆڤ دەیویست بزانێت چی بە مێشکیدا گوزەر دەکات لە کاتێکدا کە بێ دەنگە.

بزانێت ئەو وەک ئۆمۆساپیانێک بیر لە چی دەکاتەوە ؟ نیاز و ئامانجی چیە ؟

با خۆمان لە باسەکان نەشارینەوە، دەروازەیان بۆ واڵا کەین هەتاوەکو وەک باڵندەیەک باڵبگرن و خۆیان دەرباز کەن، تەنانەت هەندێک درەگیشیان دەخوارد بۆ ورووژاندنی هەست و ئارەزووەکانیان، بەڵکو بەو بۆنەیەوە لە ناو نۆرۆنەکانی مێشکۆلەیاندا نهێنیەکانی خۆیان، هەست و ئارەزووی شاراوەی خۆیان بدۆزنەوە. ئاواتەکانیان، ئارەزووی بوونیان. ئەو سەردەمەش بوو، کاتێک مرۆڤ شتێکی نوێی دەدۆزیەوە ئیتر وەهای باوەڕ بوو کە ئەوانی ڕابوردوو هەمویان هەڵەو بێ مانان. ئەو سەردەمەی کە گیتاری ئەلەکتریک و پیانۆ، جێگای هەموو ئالەتە مۆسیقاکانی تری گرتبویەوە، ئەو سەردەمەی کە مۆسیقارێکی ئێرانی گووتی : کاکی برا پیانۆ ئالەتێکی پیرۆزە، بتهۆڤن و مۆزارت بەکاریان هێناوە، بەڵام با ئالەتەکانی خۆشمان لەبیر نەبەینەوە. هەر ئەندرێ برۆتۆنیش لە کۆتایی ژیانیدا دەچوو بۆ لای بودیستەکان هەتاوەکوو بتوانێت چۆن مردن قبوڵ بکات.


درێژەی بابەت