بەدیعە دارتاش
پێداچوونەوی ٠٩:٥٩، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە لایەن Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «لە ساڵی 1946 لەشاری سلێمانی دایکبووە. ناوبراو دەرچووی ئەکادیمای پەیمانگای هونەرە جو...»ەوە)
لە ساڵی 1946 لەشاری سلێمانی دایکبووە. ناوبراو دەرچووی ئەکادیمای پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەغدای بەشی شانۆی ساڵی 1972-1973یە.
ماوەی 23 ساڵ لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی شاری سلێمانی مامۆستا بووە لەو ماوەیەدا 14 ساڵ سەرۆکی بەشی شانۆی هەمان پەیمانگا بووە، لە ساڵی 2003ەوە لە بەشی سەرپەرشتیاری پەروەردە کار دەکات. بەشداریی ژمارەیەکی زۆری شانۆیی و کاری نواندن کردووە.