عەلی عەسکەری
عەلی عەسکەری، کوڕی شێخ عەبدوڵڵا و برازای شێخ عەبدولکەریمی شەدەڵەیە کە شێخی تەریقەتە. ساڵی ١٩٣٧ لەگوندی عەسکەر لەدایکبووە.
خەبات لە سەردەمی لاوێتیدا و ئەو کاتەی خوێندکاری ئامادەیی بوو لە کەرکووک پەیوەندیکردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە و دواتریش بووە بە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان. لە ئەنجامی چالاکییەکانیدا لە ھەردوو رێکخراوی قوتابیان و لاوان‌دا بوو بە ئەندامی لیژنەی باڵا‌و دوای ١٤ی تەمموزی ١٩٥٨ بوو بە ئەندامی لیژنەی ناوچەی کەرکووک و لە یەکەمین کۆنگرەی ئاشکرای پارتیدا ساڵی ١٩٦٠ بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ھەڵبژێردرا. بۆ خۆ تەرخانکردن بۆ ئیش و کاری سیاسی خوێندنی زانکۆی وازلێھێنا. ئەو کاتەی بارزان کەوتە بەر ھێرشی خێڵە نەیارەکانی دەوروپشتی، سەرکردایەتی پارتی شەھید عەلی عەسکەرییان نارد بۆ بادینان بۆ سازدانی رێکخراوەکانی پارتی و بەشداریکردن لە پاراستنی بارزان و بارزانییەکان. عەلی عەسکەری ئەرکەکەی بە جۆرێک ئەنجامدا کە بووە جێگەی رێزی شێخ ئەحمەدی بارزان و لە بادینان مایەوەک لەگەڵ عەلی حەمدی و ئەحمەد عەبدوڵڵادا کە ھەردووکیان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی بوون و کاروباری ئەو ناوچەیەیان بەڕێوەئەبرد تا دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلول.
پێشمەرگایەتی
لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ئەیلولدا وەک لێپرسراوی پێشمەرگە لە بادینان مایەوە تا ساڵی ١٩٦٢. رۆڵێکی گەورەی بینی لە رێکخستنی ھێزەکان و بەرزکردنەوەی ورەی جەماوەری ناوچەکە و سەرکردایەتی چەندین شەڕیشی کرد. دواتر گەڕایەوە ناوچەی سلێمانی و بوو بە فەرماندەی ھێزی خەبات.
ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندیکرد بە باڵی مەکتەبی سیاسی پارتییەوە. ساڵی ١٩٧٤ کە شەڕ ھەڵگیرسایەوە و ھێرشی سوپای عێراق بۆ سەر ناوچەکانی نزیک بارەگای بزووتنەوەکە دەستیپێکرد، پاراستنی ئەو ناوچەیە رووبەڕووی شەھید عەلی عەسکەری کرایەوەو ناوچەکەی پاراست. دوای راگەیاندنی ڕێکەوتننامەی جەزائیر و ھەرەسھێنانی بزووتنەوەکە عەلی عەسکەری لەگەڵ ھەندێ ھاوڕێی نزیکیدا گەڕایەوە باشووری کوردستان و رێکخراوی بزووتنەوەیان دامەزراند، پاشان حکومەتی بەغدا دوریخستەوە بۆ باشووری عێراق.
شۆڕشی نوێ
لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیوەندی پێوە کراو لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی نوێ‌دا خۆی گەیاندە ھێزی پێشمەرگە. لە یەکەمین کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی و فەرماندەیی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھەڵبژێردرا.
مردن
بەهۆی بوونی ململانێی سیاسی لە نێوان پارتە کوردیەکانی باشوردا و کە ئەم ناکۆکیانەش بەهۆی هەبوونی هێزی چەکداریان وەهای دەکرد کە لە ناکۆکیەکاندا پەنا بەرنە بەر چەک بۆ سەپاندن و زیدکردنی سنوری دەسەڵاتیان، ئەمەش چەندەها کارەساتی جەرگ بڕی لێدەکەوتەوە و قوربانی هەرلە کوردان دەبوو و لە قازانجی دووژمنان دەبوو، و دووژمنانیش پاڵنەری ئەم پێکدادانە دەبوون لەسودی خۆیان.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوکات هاوکاری دەکرا لەلایەن حکومەتی لیبیا و سوریاوە کەلەڕێی سوریاوە چەکی پێدەگەیشت بەڕێگای قاچاخ لەناو خاکی کوردستانی باکور لەناوچەی هەکاری و شڕنەخەوە بۆیە هەڵسان بەناردنی هێز بۆ ناوچەی هەکاری بەسەرکردایەتی عەلی عەسکەری و دکتۆر خالید و حسێن بابەشێخ بۆ هێنانی چەک بەڵام بەهۆی ناکۆکیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ناوچەی هەکاری بووە شوێنی پیا هەڵپژانی پێشمەرگەی هەردوولاو بەمەرگی چەندەها پێشمەرگە و سەرکردە کۆتای هات.عەلی عەسکەری ڕۆژی ٧ی تەمموزی ساڵی ١٩٧٨، لە کارەساتی ھەکاریدا لەگەڵ دکتۆر خالید و حسێن بابەشێخ دا کوژرا.[١]
.......
عه‌لی عه‌بدوڵڵا ڕەزا، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی پێنجەم) هه‌ڵبژێردراوه، له ١٠ شوباتی ١٩٧١ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی دەشتی هەولێر.
عه‌لی عه‌بدوڵا ڕەزا، ناسراو به عەلی عەسکەری و شاڵاو، ساڵی ١٩٣٧ له شاری سلێمانی له‌دایك بووه، له شێخه‌كانی ڕێبازی نه‌قشبه‌ندی حه‌قه‌یه سه‌ر به ڕێبازی مه‌ولانا خالیدی نه‌قشبه‌ندی شاره‌زووری و ڕه‌چه‌ڵه‌كیان ده‌چێته‌وه سه‌ر شێخ عیسای به‌رزنجی و برازای شێخ عه‌بدولكه‌ریمی شه‌ده‌ڵه (١٨٩٣ـ١٩٤٣) و مامه ڕەزا شه‌ده‌ڵه (١٩٠٥ـ١٩٦١)یه له هه‌وادارانی شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان.
ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌یییه، ساڵی ١٩٥٩ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ سه‌بیحه شێخ جه‌لال سه‌رگه‌ڵووی كردووه، ساڵی ١٩٧٥ له دوای نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ڕووی له شانشینی ئێران كردووه، له ٣١ی ئابی ١٩٧٥ به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له عێراق به به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانی قه‌زای ڕه‌فاعی له باشووری عێراق دامه‌زراوه. شاره‌زای زمانه‌كانی كوردی، فارسی و عه‌ره‌بی بووه.
خه‌باتنامه عەلی عەسکەری ساڵی ١٩٥٨ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و یه‌كێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٨ به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی كه‌ركووكی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی لێژنه‌ی چاودێری و پشكنینی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق کۆنگرەی چوارەم هه‌ڵبژێردراوه، ڕۆژی شه‌مه‌ی ٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٠ یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری قۆناغی ئاشكرای پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق، ساڵی ١٩٦٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆنگرەی پێنجه‌م هه‌ڵبژێردراوه، له مانگی تشرینی دووه‌می ١٩٦٠ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخستنی شۆڕشگێڕی و به‌رپرسی كه‌ركووك بووه.
ساڵی ١٩٦١ كراوه‌ته به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌ك پارتی دیموکراتی کوردستان و هەمان ساڵ دوای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردووە، له قۆناغی ده‌ستپێكی شۆڕشی ئەیلوول له بادینان به ناوی نهێنی شاڵاو و دووه‌مین فه‌رمانده‌ی هێزه ڕاپه‌ڕیوه‌كانی شۆڕشی ئەیلوولی له ده‌ڤه‌ری بادینانی له ئه‌ستۆ گرتووه، دواتر له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پارێزگای كه‌ركووك گواستراوه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٦١ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی عه‌وداڵانی كردووه و ده‌نگی به به‌رگری و شۆڕشی داوه، ساڵی ١٩٦٢ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی ئەیلوول كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی خەبات، ساڵی ١٩٦٤ لە بەشدارانی کۆنفرانسی ماوەت بووە و بەم هۆیەوە لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی دیموکراتی کوردستان دوور خرایەوە، دوای له ٦ی ته‌موزی ١٩٦٥ له‌دوای ده‌رچوونی فه‌رمانی لێبوردنی گشتی لەلایەن مستەفا بارزانی (١٩٠٣ـ١٩٧٩) سه‌رۆكی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له كوردستانی عێراق بۆ هه‌وادارانی باڵی مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌مه‌دان له شانشینی ئێران گه‌ڕاوه‌ته‌وه گوندی حاجی ئۆمه‌ران سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و چاوی به سه‌رۆك مستەفا بارزانی كه‌وتووه، ساڵی ١٩٦٥ به‌شداری شه‌ڕی چیای كۆڕه‌ك سنووری قه‌زای ڕواندزی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر دژ به هێزی سوپای عێراقی كردووه.
له ٢٨ی ئابی ١٩٦٦ له تیمار (گه‌رمیان) به‌شداری یه‌كه‌مین گردبوونه‌وه‌ی گروپی ئیبراهیم ئەحمەد ـ جەلال تاڵەبانیی كردووه، له ٢٨ی كانونی دووه‌می ١٩٦٦ له‌گه‌ڵ جەلال تاڵەبانی (١٩٣٣ـ٢٠١٧) و عومه‌ر مسته‌فا محه‌مه‌دئه‌مین (١٩٢٣ـ١٩٩٢) ناسراو به عومەر دەبابە و حیلمی عەلی شەریف (١٩٣٠ـ١٩٩٨)دا دۆڵه‌ڕه‌قه‌ی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به‌جێ هێشتووه و ڕووی كردووه‌ته سنووری ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی حكومه‌تی عێراقی و پشتی له شۆڕشی ئەیلوول كردووه، له ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٠ به یاوه‌ری ئیبراهیم ئەحمەد فه‌تاح ( ١٩١٤ـ٢٠٠٠) و عومه‌ر مسته‌فا محه‌مه‌دئه‌مین (١٩٢٣ـ١٩٩٢) ناسراو به عومەر دەبابە له باره‌گای بارزانی له گوندی دیلمان چاوی به سه‌رۆك مستەفا بارزانی كه‌وتووه و پێكه‌وه به‌ر لێبوردن كه‌وتوون و تا نسكۆی شۆڕشی ئەیلوول له شاره‌دێ گه‌ڵاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌ك سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه.
له ١٠ی شوباتی ١٩٧١ بۆ جاری دووه‌م په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه كردووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٣ له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان كراوه‌ته فه‌رمانده‌ی هێزی دەشتی هەولێر، ساڵانی (١٩٧٤ـ١٩٧٥) ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سه‌ربازی شۆڕشی ئەیلوول بووه، له ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانی ١٩٧٥ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی ورمێی به مه‌به‌ستی به‌رده‌وامی خه‌بات و به‌رخودان كردووه، له ٢٤ی نیسانی ١٩٧٥ له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك مستەفا بارزانی گه‌ڕایه‌وه باشووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی بارودۆخ بۆ شۆڕش و هاوكاری ماددی كرا و شیفره‌ی په‌یوه‌ندی پێدرا، له ٢٨ی نیسانی ١٩٧٥ گه‌ڕایه‌وه شاری سلێمانی و له ٣٠ی نیسانی ١٩٧٥ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سلێمانی دوورخرایه‌وه شاری به‌غدا.
له ٢٣ی ئابی ١٩٧٦ له ئه‌شكه‌وتی ههنجیرلو له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی كاتی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ستی كردووه به دانوستاندن و ڕاگۆڕێنه‌وه، له ١٠ی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٧٦ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی فراوانی سووره گله‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی كوردستان كردووه، له ٣١ی ئابی ١٩٧٧ به‌شداری یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له دۆڵه كۆستێ له سێگۆشه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی (عێراق ـ توركیا ـ ئێران) سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێری كردووه به مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی پۆسته‌كان و به فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٧٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه، ساڵی ١٩٧٦ له ده‌ڤه‌ری پشده‌ری سنووری پارێزگای سلێمانی چالاكی چه‌كدارانه‌ی هه‌بووه دژ به سوپای عێراق، له هاوینی ساڵی ١٩٧٦ له گوندی خوڕخوڕه سه‌ر به پارێزگای سلێمانی به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سه‌ركردایه‌تی كاتیی پارتی دیموکراتی کوردستاندا له‌گه‌ڵ دكتۆر کەمال کەرکوکیدا دیداری هه‌بووه، له پایزی ١٩٧٦ به مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كان له مزگه‌وتی گوندی گه‌ڵاڵه له سنووری پارێزگای سلێمانی له‌گه‌ڵ کەمال کەرکووکیدا كۆبووه‌ته‌وه، ساڵی ١٩٧٧ بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ساڵی ١٩٧٧ به فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ستنیشان كراوه.[٢]