نەسرین تەنیا

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٦:٢٥، ٢٤ی نیسانی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «لە زمانی خۆیەوە نەسرین حسێن ناسراو بە (نەسرین تەنیا) لە شاری '''سەقز'''ی ڕۆژهەڵات لە دایکبووم و تەمەنی خوێندنم هەر لەو شارە تەواو کردووە. خاوەنی دوو جگەرگۆشەمو و ئەرکی دایکایەتی خۆمم بۆ گەورەکردن و پەروەردەیان بە تەنیا بە جێ هێناوە. لە ساڵی 1997دەست...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

لە زمانی خۆیەوە

نەسرین حسێن ناسراو بە (نەسرین تەنیا) لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵات لە دایکبووم و تەمەنی خوێندنم هەر لەو شارە تەواو کردووە.

خاوەنی دوو جگەرگۆشەمو و ئەرکی دایکایەتی خۆمم بۆ گەورەکردن و پەروەردەیان بە تەنیا بە جێ هێناوە.

لە ساڵی 1997دەستم بە نوسین کردووە، ساڵی2015 بۆ گەیشتن بە خەونەکانم لەبواری شیعر و ئازاد بوونی بیروباوەڕەکانم و قەڵەمەکەم وەکو ژنێک لە ڕۆژهەڵاتەوە بەرەو باشور سەفەرم کرد و لە شاری سلێمانی نیشتەجێم.

لە سلێمانی و هەولێر و کەرکووک و دهۆک و شارەکانی دەورووبەر بەشداری چەندین سمینار و کۆڕ و دیبەیت لە تیڤیەکانم کردوە و خاوەنی دەیان خەڵاتی ڕیزلێنانم.

وەکو چالاکوانێک لە ساڵی 2016وە خۆبەخشانە لە ڕێکخراوە مەدەنیەکاندا کارم کردووەو یەکێ بووم لە دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی شاعیران.

لە ئێستایشدا هاوسەرۆکی ڕێکخراوی ڕۆشنبیرانی کورد بریتانیام.