کەریم کەریمپوور
پێداچوونەوی ١٠:١٨، ٧ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
کەریم کەریمپوور نووسەر، فەرهەنگنووس، لێکۆڵەری کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. لە ساڵی 1961 لە گوندیی نەفتشار ناوچەی سوومار لە شارۆچکەی قەسری شیرین سەربە پارێزگای کرماشان لەدایکبووە.
کەریمپوور ساڵانێکی زۆر لە تەمەنی خۆی تەرخان کردبوو بۆ توێژینەوە لە سەر مێژووی و کورد و زمانی کوردی هەروەها خاوەنی دەیان توێژینەوەیە لەو بوارەدا.
کۆچی دوایی
لە ڕێکەوتی 08-04-2021 لە شاری کرماشان کۆچی دوایی کردووە.
هەندێک لە چاپکراوەکانی
- ڕێزووان کوردی کرماشانی کەلڕ (ڕێزمانی کوردیی کرماشانی کەڵھوڕ)، کرماشان، 1994.
- شەوی خرێوەکان (ھەڵبەستی شەوی خرێوەکان: پرسە بۆ حەزرەتی زەینەب بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی)، کرماشان، 2000.
- خوەرھەڵات: فەرھەنگۆکی شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی کرماشانی، کوردی-فارسی، بریتی لە وشەکانی کەڵھوڕی - لەکی - ئیلامی و ...،3 بەرگ، کرماشان، 2001.
- ساڵژمێری عەشیرەتەکانی کرماشان، کرماشان، 2002.
- لاوەلاوە لە ئەدەبیات کوردی، کرماشان، 2014.
- ڕێزمانی شێوەزارەکانی زمانی کوردی، ھاوسازکراو لەگەڵ زمانە ئێرانیکەکانی کۆن، 2014.
- چەوچەو لە ئەدەبیات کوردی کەڵھوڕی، کرماشان، 2015.
- مێژووی نەفتشار: ژیانی خەڵک و بەڵگەکانی نەوت لە سەردەمی قاجارەکان ھەتا کۆماری ئیسلامیی ئێران، کرماشان، 2015.
- فەرھەنگی کەڵھوڕ: فارسی-کوردی لەگەڵ وشەسازی، کرماشان، 2016.
- حافز بە کوردی: گوڵبژێرێک لە غەزەلەکانی حافز بە شێوەزاری کوردیی کەڵھوڕی (کرماشانی)، کرماشان، 2017.