چەند تابلۆییەکی هونەرمەند و شێوەکاری کورد عەباسی کەمەندی
پێداچوونەوی ٠٧:٢٦، ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
چەند تابلۆییەکی هونەرمەند و شێوەکاری کورد عەباسی کەمەندی.
عەباس کەمەندی ھونەرمەند، نیگارکێش، نووسەر، شاعیر و دەرھێنەری بواری شانۆ لە ساڵی 1952 لە شاری سنە لەدایکبووە. عەباس کەمەندی، لە شاری سنە لە گەڕەکی جەواراوا لەدایکبووە. باوکی شمشاڵ ژەن بووە و دەگخۆشیش بووە. زۆربەی بنەماڵەی باوکی ئەم ھونەرمەندە قەساب بوون و کەشێکی سونەتی (داب و نەریتی کۆن) بە سەریاندا زاڵ بووە، کە بە گووتەی خۆی دەڵێت: «کوڕ بۆ قەسابی و کچیش بۆ شووکردن دەھاتنە دونیاوە» و خوێندیش لەو بنەماڵەیەدا قەدەغە بووە و ھەرگیز دەرفەتی خوێندنی بۆ نەڕەخساوە. لە تەمەنی سێ مانگیدا باوکی لەلایەن مامییەوە کوژراوە. تا تەمەنی حەوت ساڵی دایکی نەبینیوە، وەک خۆی دەڵێت: گەر دایکی نەگەڕابایەتەوە لای لەناو قەسابخانەکان لەناودەچوو. کەمەندی تەنھا لە سنەدا ژیانی بەسەربردووە و زانکۆشی نەخوێندووە.