دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

دەزگایەک بۆ خزمەتی خوێنەرانی پەڕتووک، لەوێ نوێترین بڵاوکراوە دەستدەکەوێت.

436317776 .jpg

جەمال عیرفان لەنێو هاوڕێی و هەڤاڵانیدا خاوەن کەسایەتییەکی کاریگەر و لەبیرنەکراو بووە، هەربۆیە لەلایەن بەڕێز دکتۆر تەها ڕەسوڵ وەک هاوڕێ و وەفایەک بۆ ئەم نووسەرە لە 14-02-2013 دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان دادەمەزرێنێت و لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنبیرییەوە مۆڵەتی ڕەسمی پێ دەدرێت، ئەم دەزگایە لەسەرەتای درووست بوونییەوە تا ئێستا (2019) خاوەنی زیاتر لە 400 بڵاوکراوەی خۆیەتی لەسەرجەم بوارەکاندا و لەهۆڵی تایبەتی پەڕتووکخانەکەیدا ساڵانە چەندین کۆڕ و سیمیناری جۆراوجۆر سازدەکرێت.

دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان ناوەندێکی ڕۆشنبیریی گشتییە و ئامانجی تەنیا خزمەت گەیاندنە بە نووسەران و خوێنەران

ئەم دەزگایە پەڕتووکەکانی بە ناوی چوار کەسی دیاری کوردەوە چاپ دەکات بۆ ڕێزگرتن لەکار و خەبات و ماندووبوون و هەروەها زیندوو مانەوەی ناویان لەناو کورد و پەڕتووکخانەی کوردیدا.

1- سەرجەم پەڕتووکە هزری و فەلسەفییەکان بەناوی شەهید ئارام دەردەچێت کە ( ناوەندی توژینەوە و هزری شەهید ئارام ) ە

2- هەرچی پەڕتووکی ئەدەبییە بەناوی نووسەری بەڕێز عەبدولڕەحمان زەبیحی دەردەچێت کە ( ناوەندی توێژینەوەی ئەدەبی عەبدولڕەحمان زەبیحی ) یە

3- سەرجەم پەڕتووکە مێژووییەکان بەناوی مامۆستای لەهزرا زیندوو جەمیل ڕۆژبەیانی دەردەچێت کە ( ناوەندی توێژینەوەی مێژوویی جەمیل ڕۆژبەیان ) ە

4- سەرجەم ئەم پەڕتووکانە لەلایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی ڕووباکبیریی کورد ( جەمال عیرفان ) چاپ و بڵاودەبێتەوە لەسەر ئەرکی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێز (دکتۆر تەها ڕەسوڵ ە)

بەپشتیوانی ئێوە و سەرنج و بۆچوون و ڕەخنەکانیشتان پێکەوە لەم کاروانە ڕۆشگەرییەدا بەردەوام دەبین.