وێنەیەکی گەنجی مامۆستا شەماڵ موفتی

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٢٣، ٥ی تەممووزی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک لە گرنگترین وتەکانی مامۆستا شەماڵ موفتی کە تاوەکو ئێستاش بە زیندوویی ماوەتەوە، دەڵێت؛ من ئاوا لە ئیمان تێگەیشتووم، نورێکی خواییە دێتە دڵەوە و دەبێت دەرکەوێت لە: رووخسار: پاکی لەش، پاکی و ڕێکوپێکی جلوبەرگ (نە ژیرەکان...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search
GFM0TuBWIAAvOxb-772x1024.jpg

لە گرنگترین وتەکانی مامۆستا شەماڵ موفتی کە تاوەکو ئێستاش بە زیندوویی ماوەتەوە، دەڵێت؛ من ئاوا لە ئیمان تێگەیشتووم، نورێکی خواییە دێتە دڵەوە و دەبێت دەرکەوێت لە:

رووخسار: پاکی لەش، پاکی و ڕێکوپێکی جلوبەرگ (نە ژیرەکان لۆمەت بکەن لەسەری و نە جاھیلەکان توانجت لێ بگرن لە سەری).

فیکر: خاوەن ئەقڵ و بۆچوون و خوێندنەوەی حەکیمانە بۆ کەسەکان و رووداوەکان.

رەوشت و ھەڵسوکەوت: بەھاکانی ئاسمان بەرجەستە بکرێت وەک (راستگۆیی، خۆنەویستی، ھاوکاری، مەردایەتی، ئارامی).

سۆز: خۆشەویستی بۆ کەسانی شیاو و بوغزاندنی کرداری ناشرین و خراپ.

رۆح: لە ئەنجامی خواپەرستییدا، رۆحێکی بەھێز و یەقینێک پەیدادەبێت سێ بەرھەمی لێ دەبێتەوە وەک خەڵاتێکی خوایی:

(رێزی خەڵک، تێگەیشتنی تایبەت، بینین بە چاوی دڵ).[١]

  1. سەرچاوە: کەناڵ8