حسێنی ڕەهبەر
هونه‌رمه‌ندێكی ده‌نگخۆش و ژه‌نیارێكی به‌توانا و ڕاگه‌یاندنكارێكی سه‌ركه‌وتوو، له‌ساڵی (1952) له‌شاره جوانه‌كه‌ی (مەهاباد) لانكه‌ی گه‌وره هونه‌رمه‌ندان و وێژه‌و هه‌ڵبه‌ست و شاره‌كه‌ی پێشه‌وای نه‌مر له‌دایكبووه، له‌وشاره‌دا خراوه‌ته قوتابخانه و تا به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ( دبلۆم) به‌رده‌وامی داوه به‌خوێندن، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌به‌ر عه‌شق و خۆشه‌ویستی بۆ دنیای هونه‌ر و كاری ڕاگه‌یاندن نه‌یتوانیوه بڕوانامه‌ی ( دبلۆم _ ئاماده‌یی ) به‌ده‌ست بێنێ ، واته هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ( ناوه‌ندی ) یه.
له‌قۆناغی خوێندن حسێنی ڕه‌هبه‌ر به گۆرانی گوتن هاتۆته ناو دنیای هونه‌ری گۆرانی و مۆسیقای كوردی یه‌وه، چونكه خاوه‌نی ده‌نگێكی خۆش بووه، له‌هه‌موو چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌كه‌ی به‌شداری كردووه،
( ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریم به گۆرانی گوتن بوو، ده‌نگم زۆر خۆش‌بوو و زۆر هانیان ده‌دام و له‌هه‌موو ئاهه‌نگ و چالاكییه‌كانی قوتابخانه‌كه‌م به كوڕان و كچانیشه‌وه به‌گۆرانی خوێندن به‌شداریم هه‌بووه، له‌زۆر داوه‌ت و زه‌ماوه‌ند و كۆڕه‌كاندا ئاماده ده‌بووم ، به‌ڵام زۆرجار ڕێگریم لێده‌كرا ده‌یانووت منداڵه و نه‌یانده‌هێشت به‌شداربم، به‌تایبه‌ت له‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌دا زۆر ئاره‌زووم بوو له‌ئاهه‌نگی گه‌وره هونه‌رمه‌نده‌كانی مەهاباد دا به‌شداریم بكردایه،چونكه زۆر حه‌زوو خولیام گۆرانی مۆسیقا بوو متمانه‌شم به‌خۆم هه‌بوو، به‌ڵام دیسانه‌وه له‌وێش ڕێگریم لێده‌كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نه‌كه‌م ڕێگه‌ی نه‌ده‌دا ) (1).
هونه‌رمه‌ند حسێنی ڕه‌هبه‌ر ته‌مه‌نی ده‌گاته (14 بۆ 15) به‌هاری ژیان واته ساڵی ( 1966 _1967) حه‌زو ئاره‌زووی بۆ مۆسیقا و ژه‌نینی ئامێری زه‌ڕب ده‌بێت ( له‌بیرمه كاتێك ده‌ستم كرد به ( زه‌ڕب ) لێدان، نه‌ته‌نیا خه‌ڵك به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی هه‌ڵس و كه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌كردم ، ته‌نانه‌ت ماڵه خۆمانیش ڕازی نه‌بوون و به‌ڕاستی پێیان عه‌یب بوو كه‌من ته‌پڵی لێده‌ده‌م) (2).
دواتر هونه‌رمه‌ند حسێنی ڕه‌هبه‌ر له‌ڕێی هونه‌رمه‌ندی فره هونه‌ر ( سه‌یدڕه‌حیمی قوڕه‌یشی 1930_ 8/6/1991) به‌شداری چالاكی هونه‌ریی له ته‌له‌فزیۆنی ورمێ دا ده‌كات، وه‌له‌گه‌ڵ به‌شێك له گه‌نج و لاوه‌كانی شاری مەهاباد به‌شداری كاری هونه‌ریی كردووه له‌سه‌ر شانۆ به‌زمانی فارسی.
له‌ساڵی (1971) ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن له‌شاری مەهاباد' داده‌مه‌زرێت، هونه‌رمه‌ند سه‌یدڕه‌حیمی قوڕه‌یشی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، هونه‌رمه‌ند حسێنی ڕه‌هبه‌ر ده‌چێته ڕادیۆ و به‌شداری به‌رنامه‌كانی ڕادیۆی ناوبراو ده‌كات به‌تایبه‌ت به‌رنامه‌ی ( چیرۆكی شه‌و) ، له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌ڕێزانه (هونه‌رمه‌ند و بێژه‌رو پێشكه‌شكار سه‌ید ڕه‌حیمی قوڕه‌یشی ، په‌رته‌ویان ، ڕه‌حیمی ئیعزازی ، حوسێنی كهفاشیی ، به‌همه‌نی مه‌تلوب ، عه‌لی خزری ، حه‌سه‌ن شه‌ریفی ، ستاره چیتیان و بیوك خانباغی).
هونه‌رمه‌ند خۆی كه‌سێكی به‌توانا بووه و حه‌زو ئاره‌زوو عه‌شقێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ هونه‌ر و شاره‌زای له ناسینی مه‌قامه‌كان و ، له‌پاڵ كاری نواندن و ده‌نگخۆشیی و كاری ژه‌نینی زه‌ڕب، هه‌وڵی داوه و هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه بۆ فێربوونی ژه‌نینی ئامێری ( تار) دوای ئه‌وه‌ی به‌باشی فێری ژه‌نینی ئامێری تار بووه، هه‌وڵی زیاتری داوه بۆ ژه‌نینی ئامێره ژێداره‌كان.
هونه‌رمه‌ند حسێنی ڕه‌هبه‌ر ، له‌باری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ، ژیانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ خاتوو ( په‌ری ) پێكهێناوه و خاوه‌نی (6) شه‌ش جگهرگۆشهن و ماوه‌ی (31) ساڵه ، واته ساڵی (1992) زێد و شارهشیرینهكهی ( مه‌هاباد) ی به‌جێهێشتووه و له‌تاراوگه له‌وڵاتی ( فینلاند) ده‌ژی.[١]
- ↑ سەرچاوە: ماڵپەری کوردستان تیڤی