داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

شێرزاد حەسەن

Clipboard01254.jpg

شوێنی لە دایک بوون: هه‌ولێر گەرەکی خانەقا.

ساڵی لە دایک بوون: دیار نییە چونکە دایک و باوکی ناکۆک بوون لەسەر ساڵی لە دایک بوونی، هەموو جار دەبووە شەڕیان لە سەر بەرواری لە دایک بوون، یەکیکیان دەیوت کە (شێرۆ) لە دایک بوو جوولەکە لە هەولێر رۆشتبوو، ئەوی دیکەیان بەرپەرچی دەدایەوە دەیووت نەخێر جولەکەکان نەڕۆشتبوون، هەر لەبەر ئەوە ساڵی لەدایک بوون دەکرێت 1951 بێت یان 1952.

لەشاری رەواندز چوار ساڵی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی پاشای گەورە خوێندووە، پاشان پۆلی شەشی سەرەتایی چوونەتەوە هەولێر لە قوتابخانەی (ئیبن خەلەکان) بووە، تا قۆناغی بەر لە زانکۆ خوێندنی لە هەولێر تەواو کردووە.

پلەی زانستی: بەکالۆریس لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی/ زانکۆی بەغداد ساڵی 1974-1975.

درێژەی بابەت