ماجید مەردۆخ ڕۆحانی
ماجید مەردوخ ڕۆحانی، وەرگێڕ و نووسەری کورد ساڵی 1958 لە گەڕەکی "جەوراوای" شاری سنە لە بنەماڵەیەکی بەناوبانگ لە دایکبووە.
محەمەد ماجد مەردۆخ ڕۆحانی نووسەر و فەرھەنگنووسی کوردی خەڵکی سنەیە. لە کارە بەرچاوەکانی پیاچوونەوە و نووسینی مانا فارسییەکانی ھەنبانە بۆرینە و سەرپەرشتیی نووسینی فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان و فەرھەنگی زانستگای کوردستانە، کە کوردی کوردییە. ھەر وەھا ماجد ڕۆحانی، جگە لە ھەنبانە بۆرینە، سەرپەرەشتیی لەچاپ درانەوەی زۆربەی بەرھەمەکانی دیکەی مامۆستا ھەژاری کردووەتەوە
لە 15-06-1958 لە شاری سنە لە دایکبووە. کوڕی بابا مەردوخی ڕۆحانییە و دایکی لە بنەماڵەی مفتیزادەیە.
دیپلۆمی بیرکاری، لە سنە خوێندوویە و لە زانکۆکانی کرماشان و تاراندا بەکالۆریوسی کیمیای وەرگرتووە. پاش چەند ساڵ کار لە بواری کیمیادا ڕوو دەکاتە کاری نووسین.