قەڵای خوشاپ

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

قەڵای خوشاب دەکەوێتە سەر ڕێگای نێوان شاری وان و جوڵەمێرگ، لە گوندی خوشاب سەر بە شارۆچکەی بایزئاوا.

60 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری وانەوە دوورە.

قەڵاکە لەسەر گردێکی بەرز دروستکراوە. قەڵاکە لە دوو بەش پێکهاتووە.


قەڵاکە لەسەر بارستەیەکی بەردی بەرز لە باکووری ڕۆژئاوای گوندی خوشاپ دروستکراوە، لە قەڵای ناوەوە و قەڵای دەرەوە پێکهاتووە.

قەڵاکە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی ئورارتو (Ûrartû) تا ئێستاش شوێنەواری قەڵاکە ماوەتەوە.

بەپێی نووسراوەی سەر دەروازەی قەڵاکە..

قەڵاکە لە لایەن مەحمود سڵێمان بەگی زێڕ لە ساڵی 1052ی کۆچی کە دەکاتە 1643 زاینی دروستکراوە، کە لەو سەردەمەدا مەحمود بەگی زێڕ ژێردەستەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی بوون.

قەڵاکە لە ڕابردوودا؛ گەرماو، مزگەوت، قوتابخانەو زیندانیشی تێدا بووە.


دیوارەکانی دەرەوەی قەڵاکە بە دیوارگەلێک دەورە دراون کە لە ڕۆژهەڵات و باکوور و ڕۆژئاواوە درێژدەبنەوە و بەپێی پێکهاتەی خاکەکە شێوەیان هەیە.

دیوارەکانی ڕۆژهەڵات بەشێکیان وێران بوون، دیوارەکانی ڕۆژئاواش تا ڕادەیەکی زۆرتر وێران بوون.

بەشێک لەو دیوارانەی پشتگیری قەڵاکە دەکەن تا ئێستاش ماونەتەوە و دەروازەکانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا بە تەواوی وێران بوون. لە باکووری ڕۆژهەڵاتی قەڵای دەرەوە تاوەرێکی چاودێری هەیە.

ئەمڕۆ لەناوەوە وێرانەکانی قەڵاکەدا مزگەوتێک و خانووی گوندەکان هەیە.