22-10-2024
كه‌شناسی هه‌رێم: ئه‌گه‌ری به‌فربارین له‌ناوچه شاخاویه‌كان هه‌یه
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، شەوی 22-10-2024 ئه‌گه‌ری به‌فربارین له‌ناوچه شاخاویه سنوریه‌كان و نمه باران هه‌یه و پله‌كانی گه‌رماش به‌رده‌وام ده‌بن له نزمبونه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاسمان به‌گشتی نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له‌شه‌ودا له لوتكه‌ی ناوچه شاخاوییه سنورییه‌كان ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فربارین هه‌یه، له‌هه‌ندێك ناوچه سنورییه‌كانیش نمه باران ده‌بێت، كاریگه‌ری ئه‌م كه‌شه له‌سه‌ر ناوچه سنورییه‌كان تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه به‌شێوه‌ی نمه باران و به‌فر له‌كاتی جیاجیا به‌رده‌وامی ده‌بێت.
اماژه‌ی بهوهشكردوه، سبه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 22-10-2024 ئاسمان نیمچه هه‌ور و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له‌گه‌ڵ كه‌مێك زیادبونی خێرایی با به‌تایبه‌ت له‌سنوری باشوری هه‌رێم، پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه به‌راورد به‌تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ.
به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی :
- هه‌ولێر : 22 پله‌ی سیلیزی
- سلێمانی : 21 پله‌ی سیلیزی
- دهۆک : 21 پله‌ی سیلیزی
- کەرکووک : 25 پله‌ی سیلیزی
- هه‌ڵه‌بجه : 22 پله‌ی سیلیزی
- زاخۆ : 23 پله‌ی سیلیزی
- حاجی ئۆمه‌ران : 11 پله‌ی سیلیزی
- سۆران : 18 پله‌ی سیلیزی
- گه‌رمیان/ کەلار : 24 پله‌ی سیلیزی.[١]
- ↑ سەرچاوە: خەندان