شێركۆ بابان
پێداچوونەوی ٢١:٥٢، ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
پ. د. شێركۆ بابان ساڵی 1953 لە چەمچەماڵ لە دایکبووە، سەرەتایی و ناوەندی لە چەمچەماڵ و ئامادەیی لە کەرکووک خوێندووە.
لە ساڵی1976 لە زانکۆی تەکنۆلۆجیای بەغدا دەرچووە.
لە ساڵی 1980 چووەتە فەڕەنسا و لەوێ لە ساڵی 1985 دکتۆرای لە بواری کانزا و دروستکاری کانزایی وەرگرتووە.
لە سێ دەیەی رابردوودا شێركۆ بابان دكتۆر بوو لە کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەلاحەدین.
بەرهەمەکانی پ. د. بابان:
- رستەسازی و شیتەڵکاری زانستی، ١٩٩٦
- میکانزمە بنەڕەتییەکانی رستەسازی، ١٩٩٧
- داینامیزمی جێناوی لکاو لە رستەسازیدا، ١٩٩٧
- نەخشەی رۆنانی رێژەی کار، ١٩٩٩
- بەرەو رێزمانی کوردی، بەرەو نوسین، ٢٠٠٠
- لە مۆرکە تایبەتییەکانی رێزمانی کوردی، ٢٠٠٠
- شرۆڤەکاری رێزمانی لە زمانی نووسیندا، ٢٠٠٠
- رێزمانی پاشگری دووپاتی «ەوە»، ٢٠٠١
- رێزمانی کەسی سێیەمی تاک ، ٢٠٠٤
- زمانی نووسینی رێزماندار، ھەولێر، ٢٠٠٨
سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنج شهممه ڕێکەوتی 10-06-2021 پرۆفیسۆر شێرکۆ بابان لە زانکۆی سەلاحەدین، بە نەخۆشی کۆرۆنا کۆچی دوایی کرد.[١]
- ↑ سەرچاوە: kirkuktv