جەمیل ڕەنجبەر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

مامۆستا و هۆزانەوان و پێشمەرگەو زیندانی سیاسی جەمیل ڕەنجبەر

401780367 .jpg

دوای دووجار زیندانی و ئازار و ئەشکەنجەی زۆر، دوای خزمەتگەیاندنی بەبزاڤی ڕزگاری گەلی کوردستان لە هەردوو شۆڕشی ئەیلول و نوێ و پاش چەندین گیانبازی لە پێناو بیروباوەڕی ڕەوای کوردایەتی، لە گوندی جەلکانی پشدەر ڕەقەی بناری کێوەڕەش لە ناوچەی سەنگەسەر کاتژمێر 3ی پاشنێوەڕۆی ڕۆژی 18-11-1980 لە نەبەردییەکدا دەکەوێتە بەر بۆردومانی هێلیکۆپتەری دوژمن و دەبێت بە دووەمین شەهیدی خێزانەکەی، چونکە پێشتریش و لە شۆڕشی ئەیلولدا، یاسینی برای گیانی پاکی بەخشیوە بە کوردستان و شەهیدکراوە.

ڕەنجبەری شەهید ناوی تەواوی ( جەمیل ساڵح عەزیز)ە و لە گوندی (گۆمەگڕوو)ی سەر بە شاری هەولێر لە ساڵی 1948 لە دایکبووە.

کاتێک منداڵبووە، چوونەتە هەولێر و لەوێ نیشتەجێبوون، قۆناغەکانی خوێندنی سەرکەوتووانە بڕیوە و دەرچووی خانەی مامۆستایانی هەولێرە. شەهید ڕەنجبەر یەکێکە لەو تێکۆشەرانەی کە لە چەندین بواردا شارەزا و لێهاتوو بووە، ئەو تێکۆشەرێکی کوردایەتی و کادێری پارتی دیموکراتی کوردستان و شۆڕشی ئەیلولبوو، مامۆستا و شاعیر و پێشمەرگە و زیندانی و ڕێبەرێکی سیاسیی بەئاگا بووە، ئەو ڕەنجەرێکی خەرمان و بەبەرەکەتی خەباتی کوردایەتی و لێپرسراوێکی سادەی ڕیزەەکانی خەباتگێری بوو.

ناوی تەواوی، جەمیل ساڵح عەزیزە لەگوندی (گۆمەگروو)ی هەولێر، ساڵی 1949 لەدایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی ھەر لە شاری ھەولێر تەواو کردووە. مامۆستا و شاعیرو پێشمەرگەو زیندانی و ڕێبەرێکی سیاسیی

ساڵی 1967 بووە بە مامۆستا لە قوتابخانەی مێرگەسوور.

لە رِۆژی 18-11-1980 لە گوندی جەلکانی پشدەرە ڕەقەی بناری کێوە ڕەش لە ناوچەی سەنگەسەر دوو ھەلیکۆپتەری سوپای بەعس بەدۆشکە شەهیدی دەکەن.








بابەتە پەیوەستکراوەکان