29-12-2024
بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی و بومهلهرزهزانی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو هەرێمی کوردستان بە پلەی سیلیزی:
- هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
- سلێمانی : 17 پلەى سیلیزى
- دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
- کەرکووک : 18 پلەى سیلیزى
- هەڵەبجە: 14 پلەى سیلیزى
- زاخۆ: 15 پلەى سیلیزى
- حاجی ئۆمەران : 7 پلەى سیلیزى
- سۆران : 14 پلەى سیلیزى
- گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى[١]
.....
- پەیەدە کۆبوونەوەیەکی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە سلێمانی ساز کرد
ئێوارەی 29-12-2024 غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی گشتیی پەیەدە لە نوێنەرایەتیی پەیەدە لە سلێمانی، کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ کوردانی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان ساز کرد و تیایدا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان و مەترسی و هێرشەکانی سەر خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایان نرخاند.
ئەمشەو نوێنەرایەتیی پەیەدە لە هەرێمی کوردستان لە نووسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی بۆ کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ڕێکخست، لە کۆبوونەوەکەدا غەریب حەسۆ هاوسەرۆکی گشتیی پەیەدە و سەما باکتاش هاوسەرۆکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی پەیەدە وتاریان پێشکەش کرد.
کۆبوونەوەکە سەرەتا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێ کرد، پاشان غەریب حەسۆ باسی لە ڕەوشی ڕۆژئاوا و خراپی ڕەوشی ئاوارەکانی شەهبا و تلڕەفعەت کرد و مەترسییەکانی سەر ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای خستە ڕوو.
غەریب حەسۆ وتی:دەبێت خۆمان خۆمان بپارێزین و ئایندەی خۆمان دیاری بکەین، ئەمەش پێویستی بە کۆبوونەوەی زیاترە لە دەوری یەک و بەرخۆدانی زیاتری دەوێت، لەپێناو سووریایەکی دیموکراتدا دەبێت پشتیوانی لە شەڕڤانانی قەسەدە بکەین، هەموومان لە دەوری خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆببینەوە.
هەروەها پەیامەکەی ڕێبەر ئۆجالانی بەرز نرخاند و وتی ڕێبازی ڕێبەر ئۆجەلان بۆ ئاشتیی و برایەتیی گەلان زۆر گەورە و گرنگە و تەنها ڕێبەر ئۆجالان دەتوانێت ئەم دۆخە چارەسەر بکات و بیگۆڕێت جارێکیتر ڕێبەر ئۆجالان جەختی لە ئاشتیی و برایەتیی گەلی کورد و تورک کردەوە.
هەروەها سەما باکتاش سەبارەت بە ڕەوشی ئێستای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: دەوڵەتی تورک بە ئاشکرا لە دژی کورد دەجنگێت بە مەبەستی لەناوبردنی سیستەمی دیموکراسیی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و قڕکردنی گەلی کورد و گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە، بۆیە دەبێت هەمووان یەکهەڵوێست و یەکدەنگ بین بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی گەلانی ڕۆژئاوا تێکۆشان بکەین.[٢]
- ↑ سەرچاوە: خەندان
- ↑ سەرچاوە:https://rojnews.news/