داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

میدیای پێشەنگ و میدیاکاری پیشەگەر!

626a1a247f.jpg

نووسینی: هۆمەر نۆریاوی

یەکێک لە بابەتە هەرە گرینگەکان لە نێو دنیای میدیا و ڕاگەیاندندا ڕووی لە پرسی پێداچوونەوە یان بە واتایەکی دی، کۆنترۆڵ و چاودێرییە. بابەت و نووسینێک پێش ئەوەی بۆ بڵاوکردنەوە و چاپ بچێت،پێویستە لە لایەن هەڵەگر و ئیدیتۆرەوە،پێداچوونەوەی بەسەردا بکرێت و هەڵە و پەڵەکان ڕاست بکرێنەوە و وشە و دەستەواژەی هەڵە دەرخواردی بینەر و بیسەر و خوێنەر نەدرێت. یەکێکی دی لە مەرجەکان بۆ دامەزران و وەرگیران لە نێو دنیای ڕاگەیاندندا ڕووی لە پرسی هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیە. پێویستە ئەو کەسەی لە نێو دنیای میدیادا کار دەکات، یەکەم، بە باشی شارەزای زمانەکەی خۆی بێت، پاشان دەرچووی بەشی ڕاگەیاندن بێت و دواتریش خاوەنی پێنووسێکی بەپێز بێت؛پڕ ڕوونە گەرەک هەڵگری دەیان تایبەتمەندی دیکەیش بێت کە ناکەونە نێو بازنەی ئەم دێڕانەوە و لێکۆڵینەوەی جوایەزتری گەرەکە.

بۆ گەلێک ساڵ دەچێت ئەم پەیامە بۆ میدیا و ڕاگەیاندنی(بیستراو،بینراو و نووسراو)ی باشوور دەگوێزمەوە و بەرانبەر هەڵەیەکی زەق وریایان دەکەمەوە کەچی هەر دوای هێڵە ناڕاست و چەوتەکە دەکەون و هاوارەکەی منیش چ دادێک نادات.

تازەتترین نموونەیش ڕووی لە هونەرمەندی ناسراوی کورد"عەزیز شارۆخ"(1938)ە کە بۆ بەڕێوەبردنی کۆنسێرتێک ڕووی لە باشووری کوردستان کردووە و لێرە و لەوێ هەڤپەیڤین و وتووێژی دەگەڵ دەکرێت و بە "عەزیز شارۆخی" ناودێر دەکرێت.

بە سەد داخ و کەسەرەوە،لەمێژە لە باشووری نیشتماندا هەرکە کەسەکە کوردی ڕۆژهەڵات بێت، بە ناوی سیانییەوە،"ی"یەک دەدرێتە پەنای. نزیکەی 20 ساڵ بەر لە ئێستا لە ڕێی نامەیەکەوە بۆ ماڵپەڕێکی کوردی بابەتەکەم ڕوون کردەوە و داوام کرد تکایە بەرپرسیارانە بەرانبەر بەم پرسە هەستیارە بجووڵێنەوە و پێش بڵاوکردنەوە،تۆسقاڵە زەحمەتێک وەبەر خۆ بدەن و خۆڵ لە چاوی خەڵک مەکەن.



[[[میدیای پێشەنگ و میدیاکاری پیشەگەر!|درێژەی بابەت]]