داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی سێیه‌م

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

یاقووتییەکان و هەژاریی فەرهەنگی

0ac4358c9e.jpg

نووسینی: هۆمەر نۆریاوی

ئاوڕدانەوە،نووسین و بگرە توێژینەوە لەسەر هەر پرسێک بە بێ پێناسەکردنی خودی بابەت و ناونیشانی پرسەکە،ڕەنگە دیوی ڕاستینە و کرۆکی بابەتەکەمان لە لا ئاڵۆز بنوێنێت. هەر بۆیە کورت و پوخت دەکرێت بێژم،هەژاری،دیاردەیەکی جڤاکی،ئابووریی و کولتوورییە کە لە ئەنجامی بێتوانایی و لاوازیی لە دەستەبەرکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانی ژیاندا سەر هەڵدەدات. هەژاریی بۆ خۆ دەیان ڕەهەندی هەیە و لێکۆڵینەوە لەسەر هەر لایەن و ڕەهەندێکی ئەم پرسەیش،پێویستی بە ئەرک و ماندووبوونێکی تایبەت هەیە و لە چوارچێوەی ئەم نووسینەیشدا ناگونجێت و مەبەست لێرەدا مکوڕبوونەوە لەسەر یەک لە ڕەهەندە سەرەکییەکانی ئەم پرسەیە و ئەویش بە"هەژاریی فەرهەنگی"( Cultural poverty)ناودێر دەکرێت کە ئەمڕۆکە گەلێک کۆمەڵگەی مرۆیی نەخاسما جڤاکی کوردی بەدەستیەوە گیرۆدەیە.

لەو نێوانەدا یەک لە پێوەرە سەرەکییەکان بۆ کۆمەڵگەیەکی پێشڕەو،بە بەرزبوونی ڕێژەی خوێندەواریی یان بڵندبوونی ئاستی ڕۆشنبیریی دادەنرێت. پڕ ڕوونە ئەم پرسەیش بۆ خۆی پێوەندی ڕاستەوخۆی دەگەڵ چەندان پرسی دیکەدا هەیە و بوونی کەلێن لە هەر بوار و بەستێنێکیشدا لە شوێنی دیکەوە بۆشاییی دروست دەکات و بە بێ بوونی ژێرخانێکی تەندروست و بەهێز،پڕکردنەوەی ئەم کەلێنەیش گەلێک چەتوون و زەحمەت دەنوێنێت.

کۆمەڵگەی کوردی لەم سۆنگەیەوە لەبەر گەلێک هۆ و هەگەر کە بۆ خۆی لێکۆڵینەوەی جیاوازی گەرەکە،بە یەک لە کۆمەڵگە هەژارەکان دادەنرێت.



درێژەی بابەت