عەزیز فەقێ یوسف (عەزیز یەک چاو)
لەساڵی (1926) لەشاری هەولێر لەدایکبووە.
ساڵی (1955) روویکردۆتە ناوچەی باڵەکایەتی و لەشارۆچکەی گەلاڵە نیشتەجێدەبێت.
هەروەک رزگار-ی کوڕی کۆچکردوو بۆ کوردستانی نوێ وتی: کاتی خۆی باوکم لەهەولێر کچێکی خۆشدەویست، لەو کاتەدا کێشەی بۆ دروست دەبێت و شاری هەولێر بەجێدەهێڵێت و روویکردۆتە ناوچەی باڵەکاێیەتی، وتیشی: باوکم خاوەنی چوار ژنە کە (31) منداڵی دوای خۆی جێهێشت (20 کوڕو 11کچ)ین و ئێستاش خاوەنی (299) نەوەیە کە (205) کوڕو (94) یان کچن.
ئەو پیاوەی خاوەنی زۆرترین منداڵ و نەوە بوو لەدەڤەری سۆران و باڵەکایەتی، شەوی (14-12-2009)، بەنەخۆشی کۆچی دوایکرد.
عەزیز فەقێ جگە لەوەی بەکەسایەتییەکی بەرچاوی سنوورەکە ئەژمار دەکرێت.
هەروەها بەیەکەم شۆفێری ئۆتۆمبێل لەسنوری باڵەکایەتی دادەنرێت، بۆ یەکەمجار لەسەرەتایی ساڵی چلەکاندا ئۆتۆمبێلی هێناوەتە ناحیەی گەلاڵەو باڵەکایەتی کە ئەو ئۆتۆمبێلە لەتەختەدار دروستکرابوو کە جۆری (پەست) بووە، بە کۆچی دوایشی مام عەزیز پرسەی لەهەولێرو سۆران بۆ داندرا.