كامه‌ران به‌درخان

لە Kurd collect
پێداچوونەوی ‏٠٨:٠٤، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ئه‌م رۆڵه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌درخان رۆژی ٢١ی‌ ئابی‌ ساڵی١٨٩٥ ل...»ەوە)
Jump to navigation Jump to search

ئه‌م رۆڵه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌ی‌ بنه‌ماڵه‌ی‌ به‌درخان رۆژی ٢١ی‌ ئابی‌ ساڵی١٨٩٥ له‌ شاری‌ ئه‌سته‌مبوڵ‌ له‌دایك بووه‌ و هه‌ر له‌وێ‌ تا قۆناغی‌ ئاماده‌یی‌ خوێندووه‌.

له‌ ئه‌نجامی‌ شۆڕشه‌كه‌ی‌ شێخ سه‌عیدی‌ پیران دا، بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ ناچاری‌ روویان كردۆته‌ شام و له‌دوای‌ ساڵی‌ (١٩٢٥)ه‌وه‌ هاوڕێ‌ له‌گه‌ڵ‌ جه‌لاده‌ت به‌درخانی‌ برای داده‌ستیان داوه‌ته‌ خه‌باتی‌ نهێنی‌ و رۆڵێكی‌ گه‌وره‌یان بینی‌ له‌ دامه‌زراندنی‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ (خۆیبون)دا.

دواتر كامه‌ران به‌درخان بۆ ته‌واوكردنی‌ خوێندنی‌ باڵا رووی‌ كردۆته‌ ئه‌ڵمانیا و درێژه‌ی‌ به‌ خوێندن داوه‌ و بڕوانامه‌ی‌ دكتۆرای‌ وه‌رگرتووه‌.

شان به‌شانی‌ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام هاوكاری‌ جه‌لاده‌ت به‌درخانی‌ برای‌ كردووه‌ له‌ ده‌ركردنی‌ هه‌ردوو گۆڤاری‌ (هاوار) و (روناهی‌)دا.

ساڵی ١٩٤٣ به‌شێوه‌یه‌كی‌ كاتی‌ له‌ به‌یروت نیشته‌جێ‌ بووه‌ و گۆڤارێكی‌ ده‌ركردووه‌ به‌ شێوه‌ی‌ كرمانجی‌ ژووروو كه‌ ناوی‌ گۆڤاری‌ (روژا نو) بوو. له‌ كۆتایی‌ هه‌مان ساڵیشدا گۆڤارێكی‌ تریشی‌ ده‌ركردووه‌ به‌ناونیشانی‌ گۆڤاری‌ (ستێر).

دكتۆر كامه‌ران به‌درخان ساڵی ١٩٤٧ له‌ فه‌ڕه‌نسا نیشته‌جێ‌ بووه‌ و له‌ پاریس په‌یمانگه‌یه‌كی‌ بۆ خوێندنی‌ كوردی‌ دامه‌زراندووه‌ و وه‌ك پسپۆڕێكی‌ زمانی‌ كوردی‌ سه‌رپه‌رشتی‌ خوێندكارانی‌ باڵای‌ ئه‌و به‌شه‌ی‌ كردووه‌ و پاشان له‌ ساڵی‌ ١٩٥٤دا له‌ زانكۆی‌ (سۆربۆن) بووه‌ به‌ مامۆستا.

ئه‌م زانا گه‌وره‌یه ١٥ كتێبی‌ به‌نرخی‌ به‌ هه‌ردوو زمانی‌ كوردی‌ و فه‌ڕه‌نسی‌ به‌ چاپ گه‌یاندووه‌ و چوار كتێبی‌ تریشی‌ هێشتا ده‌ستنووسن و چاپ نه‌كراون.

كامه‌ران به‌درخان پاش ته‌مه‌نێكی‌ پڕ سه‌روه‌ری‌ و هه‌ڵوێست به‌رزی‌ رۆژی ٤ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ ١٩٧٨ كۆچی‌ دوایی‌ كرد.



پۆڵ: کەسایەتی