داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی حەوتەم
كۆمه‌ڵه‌ی سێكولاریزم له كوردستان و پلاتفۆرمی دابڕانه درۆینه‌كه‌ی مه‌لا به‌ختیار
نووسینی: سالار باسیرە
به‌ر له چه‌ند ساڵێك چه‌ند كه‌سێك بیرۆكه‌و بریاری دروستكردنی رێكخراوێكماندا سه‌باره‌ت به بابه‌تی سێكولاریزم (عه‌لمانیه‌ت) له كوردستانی عێراق وه‌ك به‌رهه‌مێكی ئه‌قڵی مرۆڤ و وه‌ك پێویستیه‌كی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی بۆ كوردستان.
ئه‌وانه‌ی له یادمن كه ئه‌ندامی بۆرد بوون (به‌نده، فوئادی مه‌جید میسری ، فاروق ره‌فیق ، شێرزاد حه‌سه‌ن ، گۆنا سه‌عید و ئاسۆ كه‌مال ، ئاراس گه‌لاویژ ، به‌هار مونزیرو فه‌تاح زاخۆیی...). بۆ ئه‌م مه‌به‌سته په‌یڕه‌و و پڕۆگرامێكیشمان گه‌لاله كرد.
دواتر له هه‌ولێر مۆڵه‌تی فه‌رمیمان وه‌رگرت و بۆ ئه‌م ئامانجه له سلێمانی كۆنفره‌نسێكی سه‌ركه‌وتومان ئه‌نجامدا به ئاماده بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له میدیاكان و چه‌ندین دیدارمان له به‌شه‌كانی میدیادا ئه‌نجامدا.
له ئه‌وروپا سایتێكمان دروستكرد‌و به ده‌یان وتاری به سوود تێیدا بلاو كرانه‌وه. هه‌روه‌ها له‌نده‌نمان كرده سه‌نته‌ری ده‌ره‌وه‌و له‌وێش مۆڵه‌تی فه‌رمیان وه‌رگرت.
جگه له ئه‌وروپا له چه‌ندین شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان كۆڕ‌و سمیناری زۆرمان ئه‌نجامداو له چه‌ندین شوێن لقمان دروستكرد بۆنمونه كه‌ركوك.