داڕێژە:ههڵبژاردهی حەوتەم
هەرمۆتە، گوندی بچوکو کەسایەتی گەورە
هەرمۆتە، گوندێكی دێرینی مەسیحییەكانەو دەكەوێتە ڕۆژئاوای كۆیەوە، ئەم گوندە خنجیلانەیە چەندین کەسایەتی گەورەو ئەستێرەی درەوشاوەی لەمێژووی کوردستاندا بەرهەمهێناوە.
گوندی هەرمۆتە، گوندێكی خنجیلانەیەو (3 كم) لەشاری كۆیەوە دوورە، هەرچەندە ئێستا بەهۆی فراوانبوونی شارەوە تەنها چەمێك سنورەكەی جیا دەكاتەوە لەشاری كۆیە.
مەسیحییەکانی هەرمۆتە بەشێکن لەدێرینترین مەسیحییەکانی کوردستان، کە لێرەوە باشترینو ناودارترین کەسایەتیە گەورەکانی مێژوی کوردستانیان بەرهەمهێناوە.
سەرچاوە مێژوییەکان باس لەوە دەکەن بونی ئایینی مەسیحی لەم گوندەدا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی سەرەتای سەرهەڵدانی ئاییینی مەسیحیو پێش هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان.
لەقۆناغە جیا جیاکاندا بەشێک لەدانیشتوانە مەسیحییەکەی هەرمۆتە بەهۆکاری جیاواز بەرەو شارەکانی سلێمانیو هەولێرو کەرکوکو بەغداو موسڵ کۆچیان کردوەو لەم شارانەشدا کەسایەتی ناوداریان تیا هەڵکەوتوە.