داڕێژە:Penjam
ئەو خەسڵەتانە چین ستایلی سیاسییەکان دیاری دەکەن؟
نووسینی: بڵێسە جەبار فەرمان
مرۆڤەکان لە بیرکردنەوە و هەڵسوکەوت و خەسڵەتدا جیاوازن، لە هەمان کاتیشدا هەموو کۆمەڵگەیەک تایبەتمەندیی خۆی هەیە و جیاوازە لەوەی تر.
بێگومان فاکتەری جۆراوجۆر کاریگەریی لەسەر دروستبوونی کەسایەتیی مرۆڤەکان هەیە.
هەروەکو چۆن فاکتەری جۆراوجۆر تایبەتمەندی دەدات بە کۆمەڵگەیەک کە جیاوازبێ لە یەکێکی تر.
خێزان و کۆمەڵگە دوو جەمسەری سەرەکین و کاریگەریی راستەوخۆیان هەیە لەسەر دروستبوونی کەسایەتی مرۆڤەکان.
یەکێک لە باشترین دەرکەوتەکان بۆ ناسینی خەسڵەتی مرۆڤ، پیشە و کارەکەیەتی، چونکە جۆری پیشە زۆرمان لەبارەی خەسڵەتی مرۆڤەکانەوە پێدەڵێت.
پیشەکانی وەکو مامۆستا، پزیشک، دادوەر، بازرگان، گوڵفرۆش، جووتیار، شوان، سیاسی و هتد… هەریەک لەم پیشانە کاریگەرییان لەسەر هەڵسوکەوت و شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤەکان هەیە.