ڕۆژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی
پێداچوونەوی ٠٧:٣٨، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «ڕۆژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە: # ڕۆژمێری ک...»ەوە)
ڕۆژمێری کوردی یان ساڵنامەی کوردی ساڵێکی ھەتاوییە واتە بەگوێرەی سووڕی زەوی بە دەوری ھەتاودا ژمارەی مانگەکان و دەستپێک و کۆتاییی ساڵەکان و ساتی گۆڕان بۆ ساڵی نوێ، کتومت ھەر وەک ساڵی ئێرانییە، بەڵام دوو جیاوازیی سەرەکیی ھەیە کە بریتین لە:
- ڕۆژمێری کوردی بەپێچەوانەی ڕۆژمێری ئێرانی، کۆچی نییە بەڵکو ساڵی ١ی ڕۆژمێری کوردی ئەو ساڵەیە کە ئیمپراتۆریی مەزنی ماد لە لایەن "دیاکۆ"وە دامەزرا ئەویش ٧٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.
- لە سەردەمی کۆماری کوردستان لە مەھاباددا ناوی مانگەکان کران بە کوردی کە بریتین لە:
- بەھار: خاکەلێوە (نەورۆز) (ھەرمێ پشکوان) - بانەمەڕ (گوڵان) - جۆزەردان
- ھاوین: پووشپەڕ - گەلاوێژ - خەرمانان
- پاییز: ڕەزبەر - خەزەڵوەر (گەڵاڕێزان) - سەرماوەز
- زستان: بەفرانبار - ڕێبەندان - ڕەشەمە (ڕەشەمێ)