شێخ حسێن سەید محەمەد بەرزنجی (شێخ حسێنە سوور)
پێداچوونەوی ٠٩:٠٠، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٢ لە لایەن Manu (لێدوان | بەشدارییەکان)
ساڵی 1960 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە.
ساڵی 1977 چەکی پێشمەرگایەتی کردووەتە شان و بووە بە پێشمەرگە لە ناو ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا.
دوا پلەی پێشمەرگایەتی فەرماندەی لەشکر بووە.
یەک لە شەهیدە زیندۆکانی کارەساتی 17 شەهیدەکەی قڕگە بووە کە لەو بۆسەیەدا بە سەختی بریندار دەبێت.
لە 14-10-1997 لە داستانی بەنی هەریر لەگەڵ ژمارەیەك پێشمەرگە لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە لە شەری ناوخۆ شەهید دەبێت.